هۆكار و دهرئهنجامهكانی خۆكوشتن له ههڵهبجه تاوتوێ كرا
بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوەچوو، تیایدا تاوتوێی دۆخی کۆمەڵگە کرا.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- سهر لهبهیانی ئهمرۆ له پارێزگای ههڵهبجه نوسینگهی مافی مرۆڤ بهئامادهبوونی چالاكوانان و لایهنه پهیوهندیدارهكان گفتوگۆیهكی كراوهی سازکرد، سەبارەت بە زیادبوونی کوشتن و خۆکوشتن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
گوڵستان محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆف لە هەڵەبجە تایبەت بە نوژنها وتی: " لەو بارودۆخەی ئیستا کە کۆمەڵگەی تێکەوتووە نوسینگەکەمان بە ئەرکی خۆیی دەزانێت تاوتوێی بابەتێکی لەو شێوەیە بکات لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و شارەزای بوارەکە، سەبارەت بەوەی خۆکوشتن و کوشتن وە ئەو دۆخەی ترسناکەی ئیستا کۆمەڵگەی تێکەوتووە، دەبینیت کە تاکەکان بە ئاسانی دەستیان دەچێتە خوشک، برا، هاوڕێ، منداڵ و کەسە نزیکەکانیان."
ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن نیشانەی ئەوەیە کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر و نامۆبوون دەڕوات، لە پارێزگای هەڵەبجە حاڵەتێکی خۆکوژی و دوو حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە لە کاتیکدا پێشتر حاڵەتەکانی توندوتیژی و خۆکوشتن کەمبووە، بەڵام لە ئیستادا توندوتیژیەکان ڕوو لە زیادبوونەوە .
لە کۆتایی قسەکانیدا بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بە هەوڵی تاکە کەسی و حکومەت نابێت، بەڵکو دەبێت سەرجەم چین و توێژەکان پێکەوە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لە کۆتایی پانێڵەکەشدا ئامادەبووان یاداشتێک بەرز دەکەنەوە تا وەکو چارەسەریی بەکاریبهێنن.