"وەک ژنانی باشووری کوردستان داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین"

لە ڕانیە ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، و ژنان جەختیان لە بەردەوامی خەبات و تێکۆشانیان کردەوە بۆ ئازادی جەستەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دیڤان سیهاد

 

ڕاپەڕین- لە درێژەی زنجیرە چالاکیەکانی ١٥ شوبات بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری، لە پارکی دایک بۆ بەردەم باخی گشتی شاری ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین،  ڕێپێوانێک لەلایەن تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخرا.

 

لە ڕێپێوانەکەدا بەیاننامەی ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن شادی سەمەد، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندرایەوە.

 

"داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین"

شادی سەمەد، ئەندامی تەڤگەری ئازادی، بۆ نوژنها پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و وتی: لە یادی ٢٤ ساڵەی دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆدا ئەو ڕۆژە شەرمەزار دەکەین، کە بە داخەوە بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی و بە بەشداری دەیان دەوڵەتی داگیرکەر و هاوکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکرکار ئەنجامدرا، ئێمە وەکو ژنان و گەلی باشوور لە شاری ڕانیە ئەو گۆشەگیرکردنە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین کە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات، لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نەک بیرمەندێکی گەلی کوردە، بەڵکو بیرمەندێکی جیهانییە، هەوڵ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕآست و وڵاتانی جیهاندا دەدات، بەڵام وڵاتانی سەرمایەدار و وڵاتانی زلهێز لەپێناو بەرژەوندییەکانی خۆیاندا هەستان بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی و لەهەمانکاتدا بە هاوکاری چەند دەوڵەتێک ٢٤ ساڵ بەر لە ئێستا سەرۆک ئاپۆیان دەستگیر کرد، ئێمە لێرەوە بە هەموومان بە یەک دەنگ لە باشووری کوردستانەوە  داوا دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

 

لە کۆتایشدا وتی: داوام لە هەموو کەسێکی ئازادیخواز و نیشتیمان پەروەر هەیە کە بە یەک دەنگ داوای ئازادی جەستەی سەرۆک ئاپۆ بکەن، ڕاستە سەرۆک ئاپۆ ئێستا لە زیندانە، بەڵام بە فکرێکی ئازاد کارێکی وایکردووە مێشکی ملیۆنان کوردی ئازاد کردووە لە کۆیلایەتی، ئێمە بە تایبەتی ژنان لە باشووری کوردستان لەم ڕۆژەدا هەمو  داوا دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، کێشەی کورد لە باکووری کوردستان چارەسەر ناکرێت ژنانیش پێویستە بە چالاکیەکانیان لە هەموو جیهاندا جگە لە ناوخۆی کوردستان، بە هەمان شێوە لە دەرەوەی کوردستان لە وڵاتە ئەوروپیەکان و ئەمریکا  بڕژێنە شەقامەکان و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.

"ئەگەر مافی مرۆڤ هەبووایە ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر نەدەبوو"

کوردستان هەڵۆ غەریب، دایکی سێ شەهیدی ڕێگای ئازادییە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: ڕێبەری گەلی کورد، ڕێبەری ئەخلاقیە، ڕێبەری ویژدانیە و ڕێبەری گەلی کوردە، هەتا ئێستا لە هیچ شوێنێک نەبووە، هیچ ڕێبەرێک ٢٤ ساڵ لە گۆشەگیری ژیان بکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ئەگەر هەبوونایە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیری نەدەمایەوە، بەڵکو وڵاتانی نێودەوڵەتی هەموویان دەستیان کردە ناو دەستی یەک بۆ پیلانگێڕی، بەڵام هەتا سەر بەردەوام نابێت چونکە گەلی کورد بێدەنگ نابێت.

 

کوردستان هەڵۆ باسی لەوەشکرد، ژنان بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان و بێدەنگ نابن، وتی: ئێمە وەکو ژنان بە ڕۆح، گیان و دڵ و بە هەموو شێوازێک لە تێکۆشان و لە خەبات و شۆڕش بەردەوام دەبین تا ئازادی جەستەی بۆ ڕێبەر ئۆجالان بەدەستدەهێنین، لە هەموو شوێنێک مافی مرۆڤ هەیە، بەڵام لە وڵاتی ئێمە مافی مرۆڤ نییە، لە وڵاتی ئێمە بە هەزاران ژن لە ژوورەکاندا دەکوژرێن و لە شوێنێک فڕێ دەدرێن و دەڵێن دەرمانخوارد کراوە یان بەربووەتەوە، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتیە بۆ ژنانە و بۆ هەموو گەلێکە، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە دڵی هەموو نەتەوە و گەلێک دایە، لە دڵی هەموو مرۆڤێک دایە، ئێمەش لەسەر ئەو فکر و فەلسەفەی ڕێبە ئاپۆ ژیان دەکەین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەکو ژنان بە هیچ شێوازێک گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین، لە هەر چوار پارچەی کوردستان نابێت ژن بێ دەنگ بن، دەبێت هەڵوێستیان هەبێت، دەبێت پێداگربن لە سەر ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئازادی هەموو گەلی کوردە، ئازادی هەر چوار پارچەی کوردستانە و ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نابین ئێمە دەبێ پێداگربین، گەریلاکانی ئازادی لە شۆڕش و خەبات دان کە دوژمن ڕۆژانە بە هەزاران جار ئەو گەریلایانەی ئێمە کیمیاباران دەکات.