سەرۆکی زانکۆ کۆنسێرتی هونەرمەندێکی ژنی هەڵوەشاندەوە

بڕیاربوو هونەرمەند خەدیجە لە ناوەندی کۆنگرە و رۆشنبیری زانکۆی شرناخ کۆنسێرتێک ساز بکات، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە هەڵوەشایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕێگرییەکان بەرامبەر بە کورد و هونەرمەندانی کورد لە تورکیا لە هەموو بوارێکدا دەردەکەوێت، ماوەیەکە قەدەغەکردنی کۆنسێرتی هونەرمەندان ڕاگەیەندراوە، ئەو کۆنسێرتەی کە هونەرمەند خەجێ لە ٤ی تشرینی یەکەمدا لە سەنتەری کۆنگرە و رۆشنبیری زانکۆی شرناخ ئەنجامی دەدا، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە هەڵوەشایەوە.

 

هونەرمەند خەجێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاوەتەوە و دەڵێت: "ئاگاداری بۆ ڕایگشتی، کۆنسێرتی خەجێ کە بڕیار بوو لە ٤ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی کۆنگرە و ڕۆشنبیری زانکۆی شرناخ بەڕێوەبچێت، لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە ڕەتکرایەوە و هەڵوەشایەوە".