بۆچی ناتوانین ئاوی سوێر بخۆینەوە؟

ئاوی سوێر کە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە تینویەتی مرۆڤ ناشکێنێت و خواردنەوەشی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و پاشان مردنی بەهۆی لە کارخستنی گورچیلەکانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاو پێویستی سەرەکی مانەوەی مرۆڤ و زیندەوەرانە لە ژیان، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٩٦٪ ئاوی شلی هەسارەکەمان ئاوی زەریایە و بڕێکی زۆر خوێی تێدایە کە لەلایەن مرۆڤەوە ناتوانرێت بۆ خواردنەوە بەکاربهێنرێت، بەڵام ئاوی سوێر کە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە، تینویەتی مرۆڤ ناشکێنێت و خواردنەوەشی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و پاشان مردنی بەهۆی لە کارخستنی گورچیلەکانەوە.

 

نزیکەی ٣.٥٪ی کێشی ئاوی دەریا لە خوێی هەڵوەشاوە پێکدێت، بە پێی بەڕێوەبەرایەتی ئۆقیانووسی و ئەتمۆسفێری نەتەوەیی- NOAA، ئەگەر هەموو خوێی زەریاکان لاببرێن و بڵاوببنەوە بەسەر هەموو ڕووبەری زەویدا، چینی خوێ زیاتر لە ٥٠٠ پێ بەرزایی " ١٦٦ مەتر " بەرز دەبێتەوە، بەرزییەکەی بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ باڵەخانەیەکی ئۆفیسی ٤٠ نهۆمی.

 

رۆب دیسال، چارەسەرکار لە پەیمانگای ساکلەر بۆ جێنۆمیای بەراوردی لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک، ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێژەی خوێ لە ئاوی دەریا زۆر بەرزە بۆ مرۆڤ بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بیهێڵێتەوە، چونکە خانەکانمان پێویستی بە ئاو هەیە.

 

بۆ زۆربەی گیانلەبەران، گورچیلەکان ئاوەکە دەپاڵێون، بەڵام کاتێک مرۆڤ ئاوێک دەخواتەوە کە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە، ئەوە بڕێکی زۆر خوێ خوراوەتەوە و  لەش پێویستی بە شوشتنەوە دەبێت، ئەمە لەشێوەی میزدا دەبێت کە گورچیلەکان بەهەڵوەشاندنەوە لە ئاوی زیادە بەرهەمیدەهێنێت بۆ ئەوەی لەناویبەرێت.

 

بەڵام گورچیلەکان تەنیا دەتوانن میز بەرهەمبهێنن کە بڕێکی کەمتر خوێی تیادا بێت لە خوێنی ئێمە، بەپێی دەزگای ئۆقیانووسی نیشتمانی و ئەتمۆسفێری  ئاوی سوێر بڕی خوێی زیاتر لە سێ ئەوەندەی خوێ لەخۆدەگرێت کە بەشێوەیەکی ئاسایی لە خوێنی مرۆڤدا هەیە، ئەمەش واتای  ئەوەیە کە بۆ هەر کوپێک ئاوی سوێر کە خوێی تیادایە دەخۆیتەوە، پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەمان قەبارەی ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی گورچیلەکانتان ئەو هەموو خوێیە دەربکەن.

 

هەندێک لە ئاژەڵان دەتوانن ئاوێک بخۆنەوە کە سوێر بێت و خوێی تیادابێت

هەندێک لە گیانلەبەران، لە ئیکۆسیستەمەکانی زەریادا،  گونجاندنێکیان هەیە کە ڕێگەیان پێدەدات ئاوی  پڕ خوێ بە سەلامەتی بخۆنەوە، باڵندەی دەریایی وەک ئەلباترۆسیس، گوڵ و پەنگوین، کە لەوانەیە چەند هەفتەیەک بەسەربەرن لەسەر زەریای کراوە بەبێ ئاوی سازگار،  گلاندنی خوێ و شیوەی تایبەتیان هەیە  بۆ فیلتەرکردن و پاککردنەوەی خوێی زیادە پێش ئەوەی لە گەدەیان بدات و بخزێتە ناو خوێنیان.

 

دەریاییەکان وەک نەهەنگ، دۆلفین و مۆرەکان گونجاندنیان لەگەڵ ژیان لە ژینگەیەکدا هەیە کە ئاوی شیرینی کەم بێت یان هەر نەبێت، شیردەرە دەریاییەکان ئەنزیمی تایبەت و پێکهاتەی خانەییان گونجاندی هەیە کە ڕێگەیان پێدەدات خوێی زیادە لە سیستەمەکانیان پاک بکەنەوە، وەک ئەوە وایە گورچیلەیەکی جیاواز و نایابیان هەبێت.