خانەقین، ژنێک لە ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی هات

لە شارۆچکەی خانەقین ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی کۆتایی بە ژیانی هات و هۆکارەکەی نازانرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٠ی حوزەیران لە شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی هات و بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و دایکی دوو منداڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی خانەقین بە نوژنهای ڕاگەیاند، هۆکاری خۆکوشتنەکە ئاشکرا نەبووە و تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد بۆ توێکاری.

 

جێی ئاماژەیە حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە زیادبووندایەوە و تەنها لە مانگی ئایاردا ١٧ ژن کوژراون، ناچار بە خۆکوشتن کراون، یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.