دوو منداڵ خنکان و منداڵێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو

سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای موسڵ و واست ڕایانگەیاند کە دوو منداڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکان و منداڵێکی دیکە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دەرگا بەسەریدا، بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای موسڵ و واست لە عێراق، ئەمڕۆ، ١٤ی ئایار ڕایگەیاند لە دوو ڕووداوی جیادا، دوو منداڵ لە حەوزی ئاودا خنکاون و منداڵێکی دیکەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دەرگا بەسەریدا، بە سەختی بریندار بوو.

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی موسڵ ڕایانگەیاند، لە گوندی خراب ئەلعەشقی سەر بە زوممار دوو منداڵ کە تەمەنیان  ٩ ساڵ تێپەڕ ناکات، لە حەوزێکی ئاودا کە قوڵییەکەی ٣ مەتر بووە، خنکان، بەپێی زانیارییەکان لە کاتی ژێر ئاو کەوتنی دوو منداڵەکەدا کەس ئاگادار نەبووە، تا دوو تەرمیان بەسەر ئاوەکەوە بینیوە، هاوکات تەرمی دوو منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

 

لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ناوچەی دیر لە شارۆچکەی عەزیزییەی سەر بە پارێزگای واست، منداڵێکی کچی ٥ ساڵ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دەرگا بەسەریدا، بە سەختی بریندار بووە و شکان لە جومعەکانیدا دروستبووە.