جەزائیر، لە ڕێگەی فیلم و میدیا و کەلتورەوە توندوتیژی ژنان چارەسەر دەکرێت

بەرنامەی کلتوری "نەخێر واتا نەخێر" کە باس لە کێشەکانی توندوتیژی دژی ژنان دەکات، دەستیپێکرد و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی فیلم، میدیا و کەلتورەوە چارەسەری بۆ توندوتیژی سەر ژنان بدۆزرێتەوە.

 

نەجوا ڕەحیم

 

جەزائیر- وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەری، سەنتەری سینەمایی جەزائیر و کۆمپانیای "مەیکینگ ئۆف پرۆدەکشن" بەرنامەی کلتوری "نەخێر واتا نەخێر"یان ڕێکخست کە لە ١٥ی ئادارەوە لە هۆڵی سینەمایی جەزائیر دەستی بە نمایشکردووە، بەرنامەکەش بریتییە لە بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەک لە ڕێگەی سینەما و میدیا و کەلتوورەوە لەسەر پرسی توندوتیژی دژی ژنان و دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی گفتوگۆوە.

 

"ئەو فیلمانەی لەسەر کێشە و مافەکانی ژنانە لە جەزائیر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت"

لیندا بلخێریا، ڕێکخەری پرۆگرامی "نەخێر واتا نەخێر"، ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامەکە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیپێکردووە و یەکەم خول لە وڵاتی تونس بووە، دەشڵێت: یەکەم خول لە تونس بوو بە هاوکاری فیستیڤاڵی فیلمی کارتاجا و پاشان لە ئوردن لەگەڵ فیستیڤاڵی کارما بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو، لە وڵاتی فەلەستینیش لە فێستیڤاڵی فیلمدا گفتوگۆ کراوە".

 

دەربارەی درێژەی کارەکانیان وتی: بڕیارماندا ئەمساڵ بەنمایشکردنی زنجیرەفیلمێک لەسەر کێشە و مافەکانی ژنان لە جەزائیر بەرنامەکە لە جەزائیریش ڕێکبخەین، بەرنامەکە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چوار کورتە فیلم و دیکۆمێنتی درێژ و چەند کورتە فیلمێک لە وڵاتانی عەرەبی جیاوازەوە پێشکەشدەکرێت، زۆر خۆشحاڵم بە پەیوەندی و ئامادەبوونی بەشداربووان لەم بەرنامەیەدا.

 

 

ت.پ