٪٥٢ ژنان تووشی توندوتیژی سێکسی بوون

زیاتر لە نیوەی ژنان لە ئیرلەندا بە بێ ڕەزامەندی خۆیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپرسییەکی وڵاتی ئیرلەندا کە ئەنجامدراوە دەریخستووە کە زیاتر لە ٥٠٪ی ژنان لە تەمەنیاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، ڕاپرسی توندوتیژی سێکسی ساڵی ٢٠٢٢ هاتووە کە ڕێژەی ٪٥٢ ژنان بەراورد دەکرێت لەگەڵ ٪٢٨ پیاوان ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، و ڕێژەی ٪٤٠ بۆ هەموو گەورەکان دەدات.

 

توندوتیژی سێکسی لەم ڕاپرسییەدا وەک کۆمەڵێک ئەزموونی ناڕەزامەندی کەسی پێناسە کراوە کە ئەو کەسەی بەرامبەری ئەنجامدراوە خواستی لەسەر نەبووە، لە ئەزموونی بەرکەوتنەوە تا دەستدرێژی سێکسی ناڕەزامەندی، بە گشتی بەپێی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی کەسانی گەنجتر ئاستی توندوتیژی سێکسییان زیاترە لە چاو کەسانی بەتەمەن.

 

زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵیدایە، چ لە تەمەنی گەورە و چ لە منداڵیدا تووشی توندوتیژی سێکسی بوون، بە بەراورد لەگەڵ ٨٪ی ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ و سەرووتردایە.

 

ڕاپرسییەکە دەریدەخات کە چوار هێندە زیاتر لە ژنان واتە بەڕێژەی ٢١٪ بە بەراورد بە پیاوان کە ڕێژەکەی ٥٪ ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی تەمەنیاندا تووشی جووتبوونی سێکسی بەبێ ڕەزامەندی بوون، لە هەر دە ژن یەکێکیان واتە بە ڕێژەی ٪١٠ لە تەمەنی گەورەیدا تووشی جووتبوونی سێکسی بێ ڕەزامەندی بوون.

 

نزیکەی یەک لە پێنج پیاوی تەمەن ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ لە تەمەنی گەورەساڵدا تووشی دەست لێدانی سێکسی بەبێ ڕەزامەندی بووە، لە هەر پێنج کەسی پێگەیشتوو یەکێکیان لە منداڵیدا تووشی توندوتیژی سێکسی نەخوازراوی بەرکەوتن بووە واتە بەڕێژەی ٪٢٠، ژمارەیەکی هاوشێوەش واتە بە ڕێژەی ٪١٩ تووشی توندوتیژی سێکسی نەخوازراو بوونەتەوە بە بێ بەرکەوتن.

 

 نزیکەی چوار لەسەر پێنجی ئەو گەورەساڵانەی کە لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا تووشی توندوتیژی سێکسی بوون، ئەنجامدەرەکەیان ناسیوە و بە ڕێژەی ٪٧٩ ژنان بەرکەوتەی ئەو حاڵەتە بوون.

 

نزیکەی نیوەی ئەو کەسانی کە لە ژیانیاندا و لە تەمەنی گەورەییدا تووشی توندوتیژی سێکسی بوون، بە ڕێژەی ٪٥٥ ئەگەری ئاشکراکردنی حاڵەتەکەیان زیاترە ئەگەر ئەزموونەکە لەگەڵ کەسێکی نا هاوبەشی ژیانیان بووبێت، ئەو ژنانەی لە تەمەنیاندا تووشی توندوتیژی سێکسی بوون، ئەگەری ئەوەیان زیاترە کە بە کەسێکیان وتبێت ٪٥٣ یە.

 

ڕاپرسییەکە لە نێوان مانگەکانی ئایار و کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، دوای داواکارییەکی وەزارەتی داد و حکومەت، هێلین مەکگرات، ئامارزانی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی ئیرلەندا ئاماژەی بەوەداوە کە : "ئامانجی ئەم ڕاپرسییە دابینکردنی داتای کوالیتی بەرزی بڵاوبوونەوەی نیشتمانییە لەسەر توندوتیژی سێکسی لە ئێرلەندا، کە وەک بنەمایەکی نوێ بۆ ئاستی توندوتیژی سێکسی لە ئێرلەندا کاردەکات.