لە یەک ڕۆژدا ٩٩٠ نەخۆشی شیرپەنجە سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە

بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی هیوا لە ڕۆژی ٢٦ی ئادار،٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ئاماری ٢٦ی ئاداری بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەداوە کە تەنها لەو ڕۆژەدا ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردووە و سێ هەزار و ٩٩٥ پشکنینی پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە بۆ نەخۆش‎.

 

لە ئاماری نەخۆشخانەکەدا هاتووە، ٢٣٩ نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتوە و ٢٢٥ نەخۆش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشکیان بۆ كراوە.

 

هەروەها ٨٥ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بوون و ٥٨٨ نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتووە، ٦٨ نەخۆشیش لەقاوشە جۆراو جۆرەكانی نەخۆشخانە داغل كراون.

 

ئەو ئامارە لە کاتیکدایە چەندین جارهۆشداری لە زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت لە شاری سلێمانی دراوەو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە دروست بوون و زیادبوونی خانە شێرپەنجییەکان هیچ ڕێکارێکیان بۆ ناگیرێتەبەر و ڕۆژ بەڕۆژ مەترسی نەخۆشییەکە لە زیادبووندایە.