٨ی ئادار، ژنانی شۆڕشگێڕی پیرانشار هاتنە مەیدانی خەبات
ژنانی شۆڕشگێر لە شاری پیرانشار دروشمی "مەرگ بۆ بەسیج" و دروشمەکانیان دژی ڕژێمی ئێران دەوتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٨ ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنانی شاری پیرانشار هاتنە مەیدانی خەبات و دروشمیان دژی بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێران دەوتەوە.
دوابەدوای ژەهراویکردنی بەرفراوان و زنجیرەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان و هەندێکجاریش کوڕان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە بڵێسەی شۆڕش هەڵگیرسا و دوابەدوای شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی"، شۆڕشگێڕان هاتنەتە سەر شەقامەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنانی شۆڕشگێڕ لە شاری پیرانشار بە دروشمی "مەرگ بۆ بەسیج" لە بەردەم بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێران دروشەمەکانیان لە دژی حکومەت دەوتەوە.