'دەبێت دەسەڵاتدارانی تورکیا واز لە هەڵوێستەکانیان بهێنن بۆ بەدیهێنانی داواکارییە مێژووییەکە'
دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەسەر گرنگی ئەو وڵاتانە کردەوە کە هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر تورکیا،بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە لە ڕەگەوە پێیدا تێدەپەڕێت لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی ٢٧ی شوبات، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی خۆی بە ناوی "دەستپێشخەری بۆ ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی" ڕاگەیاند. ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی ڕۆژئاوا، هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا. هەروەها دەنگی دایەوە لە بازنەکانی تورکیا و کورد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئارامی و ئاسایشەی کە بۆ هەموو گەلانە، چ ئەوانەی لە کۆماری تورکیا نیشتەجێن، هەموو گەلان و ژنانی ناوچەکە دەیگەیەنێت.
دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ٢٠ی نیسان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لەسەر پێویستی دەستبەرداربوونی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە هەڵوێستە بەربەستەکانیان بەرامبەر بە بەدیهێنانی ئەو بانگەوازە و دەستپێکردنی قۆناغێکی مێژوویی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەلانی ستەملێکراو و ئازادیخوازان، چالاکوانی مافی مرۆڤ، و چالاکوانی ڕزگاریخوازی ژنان، پێشوازییان لەو دەستپێشخەرییە کردووە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری کردووە، ئەو هەنگاوانەی کە دەینێت هەمیشە خزمەت بە بەرقەرارکردنی ئاسایش و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی شارستانی دەکات، کە لە دەوری ئازادیی ژنان ناوەند بێت.
"ئەمە نەخشەڕێگایەکە بۆ هەنگاوەکان کە دەبێتە مۆدێلێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دەربازبوون لەو بەربەستە خنکێنەرە کە تێیدایە، ژیان لە نێو ئاژاوە، ململانێ و جەنگە وێرانکەرەکاندا مەحاڵ بووە. بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" تروسکەیەکی هیوایە لەسەر ئەم ڕێگا تاریکە بەرەو بنیاتنانی بینای شارستانیەتەکانمانە کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر لەدەستمان دا، لە ژێر قورسایی جەنگە ئایینییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزانەی کە جیهان کۆنتڕۆڵ دەکەن."
دوای دەرچوونی ئەم بانگەوازە، چاوی جیهان ڕووی لە دەوڵەتی تورکیا کرد، پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە لە بەرامبەردا، چ هەنگاوێک ڕادەگەیەنێت. بەڵام هیواکان پوچەڵ بوونەوە لە دوای نکۆڵی سەرسەختانەی تورکیا لە قۆناغەکە، لێدوانەکانی پێشووی کە بانگەوازەکە دەرگای قۆناغێکی مێژوویی کردۆتەوە. دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە سەپاندنی گۆشەگیری توند بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆڕانکاری لە بارودۆخی ژیانیدا نەکردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی و کار لەگەڵ جیهانی دەرەوە بکات بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی.بە پێچەوانەوە، پارتە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا ناوبەناو نیازی خۆیان بۆ خۆبەدەستەوەدان ڕادەگەیەنن، بەڵام هەنگاویان ڕانەگەیاندووە بۆ بنیاتنانی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنانی "دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" پێشوازییان لە پرۆسەی ئاشتی و بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و وتی "لە پەیامەکەیدا لە ٨ی ئاداردا 'ڕۆژی جیهانی ژنان' نەخشەڕێگایەکمان بۆ بنیاتنانی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە، سواری شارستانیەتی پێشکەوتووخواز بە تەوەری ژنانی ئازاد و دڵنیایمان لەسەر پێویستی هەنگاوێکی بەرز بۆ جێبەجێکردنی ئەم نەخشەیە کردووە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی دەستبەرداربوون، لە هەڵوێستە بەربەستەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ گەیشتن بەو بانگەوازە و دەستپێکردنی قۆناغی مێژوویی کردووە، داوای گۆڕانکاری لە سیاسەتی گۆشەگیری توند و سیستماتیکی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووە. وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر پێویستی پێگەیەکی بەهێز و ڕون دەکەینەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەلایەن دیموکراتەکان و ژنانی خەباتکار بۆ دیموکراتی، بانگەوازی خۆمان ئاراستەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە پێشوازی لە بانگەوازە مێژووییەکە دەکەن، بۆ فشارخستنەسەر تورکیا، ئەوەی هەنگاوی کردەیی و بوێرانە بنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە تووشی دەبێت لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیەوە، هەمووان دەزانن سەقامگیریی وڵاتێک لەکەشوهەوایەکی دیموکراتیدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و سەقامگیریی گەلەکانیان هەیە کە ئارەزووی ئازادی دەکەن."