دایکی ژینا ئەمینی کاردانەوەی بەرامبەر سزای سێدارە نیشان دا

موژگان ئیفتیخاری، دایکی ژینا ئەمینی کاردانەوەی بەرامبەر سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر هونەرمەندی کورد توماج ساڵحی دا نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

توماج ساڵحی، هونەرمەندی ڕاپی خەڵکی لوڕستان لەکاتی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراو لە ٢٤ی نیسان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

کاردانەوەکان لەسەر سزای سێدارە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە بەردەوامە، موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئیرانەوە لە ئەیلولی ٢٠٢١ کوژرا، کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری لە سێدارەدان لە هەژماری میدیای دیجیتاڵیدا نیشانداو سسای سێدارەی توماج ساڵحی شەرمەزار کرد.

 

موژگان ئیفتخاری لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: ژینای من جارێکی دیکە لە هەواڵێکدا کە منی بێزار کرد دەرکەوت، ڕێگە نەدەن دڵی دایکی توماج وەک دڵی من بێت، ڕێگە نەدەن دڵی دایکی توماج وەک دلێ من ببێتە خوێن.