لە هندستان تابلۆیەکی بانگەشە بەهۆی زریانەوە کەوت و ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ئایار بەهۆی زریان و بای بەهێزەوە لە شاری بۆمبای لە ڕۆژئاوای هندستان تابلۆیەکی بانگەشەکردن کەوت و ٨٨ کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

  

ماوەی چەند ڕۆژێکە زریان و بایەکی بەهێز ڕووی لە چەند ویلایەتێکی هیندستان کردووە و بەهۆیەوە زیانی گیانى و ماددیی هەبووە.

 

ڕاگەیاندنەکان لە زاری گۆراڤ چۆهان، سەرپەرشتیار لە بەڕێوەبەرایەتى کارەساتە سرووشتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنى تابلۆیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنەو ٨٨ هاوڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداو بریندار بوون.

 

دەربارەی ئەو ٨٨ کەسە ئاماژەی بەوەکرد، ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٧٤ کەسیش بریندارن، لە ئیستادا بریندارەکان گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە.