دایکی قوربانییەکی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن ڕژێمی ئێران لێیدرا و دەستگیرکرا
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەواڵی دەستگیرکردنی دایکی یەکێک لە قوربانیان ناڕەزایەتییەکانیەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی، لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەتول گرامی، دایکی سەجاد سەمادی یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ دەیان هاوڵاتی دیکە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم هەواڵانە، دەستگیرکردنەکان دوای مەراسیمێک بووە کە لە گۆڕی سەجاد سەمادی بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا ئەفسەرانی ئامادەبووی مەراسیمەکە بە توندوتیژی هێرشیان کردووەتە سەر بەتول گرامی و لێیانداوە.
دواتر بەتول گرامی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پێش تەواوکردنی چارەسەرەکەی، و سەرەڕای ئەوەی تووشی شکانی شان بووە، بۆ زیندانی گناباد گواسترایەوە.
وردەکاری لەسەر ژمارەی وردی دەستگیرکراوان و ئەو تۆمەتانە نەخراوەتەڕوو.
شایانی باسە سەجاد سەمادی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بە گولـلە کوژرا.