دایکانی ئاشتی ماردین: دوو ساڵە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە
دایکانی ئاشتی ڕایانگەیاند، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ دەوڵەت هەنگاوی پێویستی نەناوە و وتیان: ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان و ئاشتییەکی هەمیشەییمان دەوێت.
ئاکین ستێرک
ماردین-پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە پرسێکی گرنگە لە کارنامەی سیاسی کوردستان و تورکیا، بەردەوامە بە گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان کە دەبێ بنرێت، لە کاتێکدا گروپە جیاوازەکان بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی ئەنتیگراسیۆنی کۆمەڵایەتی پرۆسەکە و گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام و زەمینە بۆ چارەسەری دیموکراتی، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کە لە ٣٠ی ئەیلوول کۆبووەوە، قۆناغی ئێستای پرۆسەکەشی هەڵسەنگاند، بەڵام ئەو ڕاگەیاندراوەی دوای کۆبوونەوەکە دەرچووە، ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان و پشتڕاستکردنەوەکانی سەبارەت بە پرۆسەکە تێدا نەبووە.
دایکانی ئاشتی هیوای خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەربڕی و جەختیان لە گرنگی سیاسەتی دیموکراتیک و بەشداری کۆمەڵایەتی کرد بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت.
”رێبەرەکەمان هەنگاوێکی ناوە، ئێستا سەرەی دەوڵەتە”
تەنزیلە ئاگیتای، وتەبێژی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کە محەممەد یوکسەلی برای ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد، ڕوونیکردەوە، کە پرۆسەکە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە بەڵام هەنگاوی پێویست نەنراوە، بیری هێنایەوە کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە سەرکردایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و وتی: ڕێبەرەکەمان هەنگاوێکی بۆ ئەم پرۆسەیە ناوە و ئێمەش شوێن پێی ئەو دەگرین، ڕێبەرەکەمان هەرچییەک بڵێت جێبەجێی دەکەین،
چونکە ئەم پرۆسەیە لە سایەی ئەوەوە دەستی پێکرد. ئەمڕۆ هەزاران کورد شوێن پێی سەرکردەکەیان دەگرن، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە چەک سووتێنرا و حزبەکان هەڵوەشێنرانەوە، بەڵام دەوڵەت هێشتا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە، ئێمە دەمانەوێت دەوڵەت بە زووترین کات هەنگاو بنێت.
دایە تەنزیلە باسی لەوە کرد، کە دەیەوێت دەرگای زیندانەکان بکرێتەوە و دەیەوێت ئازادی خۆی بەدەست بهێنێت و وتی: ئەمڕۆ دەیان خێزانی کورد چاوەڕێی ئەو ڕۆژەن کە منداڵ و هاوژین و خوشک و براکانیان ئازاد دەبن، لە هەمان کاتدا زۆرێک لە دایکان بەهۆی گڕوتینی بینینی منداڵەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان نەیانتوانیوە گۆڕی منداڵەکانیان بدۆزنەوە، براکەم ٣٥ ساڵ لەمەوبەریش شەهید بوو، بەڵام تا ئێستا نازانم تەرمەکەی لە کوێیە.
تەنزیلە ئاگیتای، بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە حکومەت هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت بۆ پێشخستنی پرۆسەکە، وتی: لە لایەکی دیکەوە ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان دەوێت، پرۆسەکە تەنها بەوەوە دەتوانێ بەرەوپێش بچێت، ئێمە چیتر شەڕ و مردنمان ناوێت، چیتر بە شەڕ و مردنمان ناوێت، با بە زووترین کات ئاشتی بەرقەرار بێت، با پێکەوە لە پێکەوەی و یەکسانی بژین، سەرەڕای ٢٧ شەهیدمان، هێشتا سوورین لەسەر ئاشتی، ئێمە سوورین لەسەر ویستینی ئاشتی، دەوڵەت دەڵێت هەنگاو دەنێین، ئەوەندە کات تێپەڕیوە و هێشتا هەنگاوێکی نەناوە. ئەمڕۆ هەندێک کەس لە تۆڕی دیجیتاڵی لێدوان دەدەن بۆ پەکخستنی پرۆسەکە، ئێمە ئەم ڕێبازە قبوڵ ناکەین، خەڵکی فاشیست نایانەوێت یەکسانی دابمەزرێت، ئەوانەی بەشداری ئەم فاشیزمە دەکەن دەبێت دەستگیر بکرێن.
”سەرەڕای هەموو ئازارەکانمان پێداگری لەسەر ئاشتی دەکەین”
جەلیلە ئیلدەنیز، دایکی ئاشتی کە لە سەردەمی کەنان ئێڤرێن باوکی دەرڤێش تورگای لەدەستدا، ڕایگەیاند، کە ساڵانێکە داوای ئاشتی دەکات، وتی: ئێمە دەمانەوێت ئێستا ئاشتی جێگیر بێت و ئازادی جەستەیی سەرکردەکەمانمان دەوێت،لەم پڕۆسەیەدا کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، چەک سووتێنرا و هەنگاوی زۆریش لەلایەن کوردەوە نرا، کەواتە بۆچی دەوڵەت هەنگاو نانێت؟ ئێمە وەک دایکانی ئاشتی ساڵانێکە داوای ئاشتی دەکەین، هەزاران شەهید بۆ ئاشتی دراوە، بەڵام ئێمە دەستبەرداری داواکاریمان بۆ ئاشتی نەبووین، داواکارییەکی هاوبەش بۆ هەمووان هەیە، ئەوەش ئاشتییە.
”با زیاتر پرۆسەکە درێژ نەکەنەوە”
جەلیل ئیلدەنیز، ڕایگەیاندووە، باوکی بەهۆی ئەشکەنجەدان لە سەردەمی کەنان ئێڤرێندا ژیانی لەدەستداوە، وتی: ئایا ئەمە ئیسلامە؟ سەرەڕای ئەو هەموو ئازارەی کە تووشی بووین، هەمیشە پێداگری لەسەر خواستی ئاشتیمان دەکەین،
وڵاتی ئێمە یەکە، بۆچی دوژمنی یەکترین؟ بۆچی پرۆسەکە درێژ دەکەنەوە بۆ ئەوەی هەنگاو نەنێن؟ با ئێستا هەنگاوی پێویست لە لیژنەکاندا بنرێت با زیاتر پرۆسەکە درێژ نەکەنەوە، هەنگاوی کۆنکرێتی پێویستە بۆ دروستکردنی متمانە، لەوەتەی پرۆسەکە دەستیپێکردووە، کەس نەمردووە، هیچ دایکێک نەگریاوە، بۆچی نابێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت؟ هەم گەلی کورد و هەم گەلی تورکیا و هەم گەلانی دیکە پێویستیان بە ئەنتیگراسیۆن هەیە لە دەوری ئەم پرۆسەیە دەبێت یەکێتی خۆمان بونیاد بنێین، ئەگەر یەکگرتوو بین دەتوانین ئاشتی بونیاد بنێن، ئێمە نامانەوێت خوێن بڕژێت، ئێمە نامانەوێت دڵی دایکان بشکێت.