دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا کۆبوونەوە

لە چالاکییەکەی دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا، پرسیار لە چارەنووسی مەحمود کایا کرا و وترا: دووبارە داوای دادپەروەری دەکەینەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە  هەفتەی ١٠٣١ەمین چالاکیی خۆیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ئەنجامدا بۆ ئەوەی داوای چارەنووسی کەسوکارەکانیان بکەن کە لە دەستبەسەرکردندا ون بوون و کوژراون و پێویستە بڕیار لەسەر دۆسییەکانیان بدرێت، هاوکات لەگەڵ دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، خەڵکێکی زۆر لە مەیدانەکە کۆبوونەوە و گوڵی گەنمەشامی و وێنەی بێسەروشوێنەکانیان بەدەستەوە بوو، لە چالاکییەکەیاندا لەم هەفتەیەدا، دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی مەحمود کایا کردووە کە ٤٤ ساڵ لەمەوبەر دیارنەماوە، سەبلا ئارجان ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی "İHD" ی دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دژی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان خوێندەوە.

 

"تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتری لێ وەرنەگیراوە"

سەبلا ئارجان ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی مەحمود کایا لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ لەلایەن لقی سیاسی قەرسەوە دەستبەسەرکراوە، هیچ زانیارییەک دەربارەی نییە و وتیشی: مەحمود کایای تەمەن ٢١ ساڵ، کاتێک لافیتەی 'لە کۆمەڵکوژی مەرەشە دەپرسرێتەوە' ی لە قەرسە هەڵواسی، دەستبەسەرکرا، دوای دەستبەسەرکردنەکەی گەیەندراوەتە بەرێوەبەرایەتی لقی سیاسیی، بەگوێرەی لێدوانی زۆرێک لە شایەتحاڵەکان، مەحمود کایا دوای ١٠ ڕۆژ ئەشکەنجەدانی سەخت لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ کوژراوە و تەرمەکەی دیار نەماوە، و جارێکی تر هیچ هەواڵێکی لێ نەبیستراوە، کەسێک سەردانی ماڵی بنەماڵەی کایای لە ئەرزەرۆم کردووەو ئاگاداری کردوون کە مەحمود لە ژیاندایە، لەسەر ئەمە، سەباحەتین کایا هاتووەتە قەرسە و داواکاری پێشکەش بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە، لەگەڵ پارێزگاری قەرسە کۆبووەتەوە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە کە مەحمود دەستگیرکرابێت.

 

 "چارەنووسی مەحمود کایا لە تاریکیدا مایەوە"

سەبلا ئارجان ڕایگەیاندووە کە لە ڕاپۆرتێکی ٣٥٠ لاپەڕەیی کە لەلایەن بنەماڵەی مەحمود کایا و کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نیشتمانییەوە ئامادەکراوە، بە وردی باس لە کوشتنی مەحمود کایا کراوە و وتیشی: دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە لە ڕاپۆرتە وردەکەدا کە ئەنجامی چاوپێکەوتنەکانە لەگەڵ پۆلیس و شایەتحاڵەکانیان، ناوی ئەو کارمەندانەی بەشدارییان لە کوشتنی مەحمود کایادا کردووە و ناوی ئەو بەرپرسانەی چاویان کوێر کردووە، تۆمارکراوە، هەروەها شایەتحاڵ داود ئاکسو قسەی لەگەڵ کۆمسیۆنەکە کردووە و وتویەتی ' 'کەسێک بە ناوی مەحمود کایا هێنراوە'  یان شەوی یەڵدا بوو یان ڕۆژی دواتر، ئێمە بەیەکەوە بەسترابووین و بە توندی ئەشکەنجەدراین، جەستەی ڕەش بوو، لە نزیک من مرد، ئێمەیان بردە ژوورێکی تر و کاتێک جەستەی مەحمود کایام پشکنی، تێبینیم کرد کە مردووە' سەرەڕای ئەمانە و چەندین لێدوانی شایەتحاڵی هاوشێوە، چارەنووسی مەحمود لە تاریکیدا مایەوە و تاوانبارانیش بێ سزا مانەوە.

 

"گەڕانمان بەردەوام دەبێت"

سەبلا ئارجان ڕایگەیاند کە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا هەرچەند ساڵ تێپەڕێت بەردەوام دەبێت و وتیشی: لە یادی ٤٤ ساڵەی لەدەستدانی مەحمود کایادا، داوای کۆتاییهێنان بەو ئینکارییە دەکەین و داواکاری دادپەروەری دووبارە دەکەینەوە، ئێمە لە داوای دادپەروەری بۆ مەحمود کایا ناوەستین، لە داوای دادپەروەری بۆ هەموو زیانەکانمان ناوەستین، دەوڵەت دەبێت بەپێی پێوەرەکانی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵە بکات.

 

هەر لە چالاکییەدا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ٧ کارمەندی چاپەمەنی ئازاد و داوای ئازادکردنیان کرد، چالاکییەکە بە دانانی گوڵی گەنمەشامی لەسەر گۆڕەپانی گالاتاسارای کۆتایی هات.