دایکانی لەچک سپی: نابێت هیچ کوردێک خزمەت بە داگیرکار و ستەمکار بکات

دایکانی لەچک سپی داوایان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد کە دژی داگیرکارییەکان بوەستنەوە و ڕێگە بە شەڕی کورد بە کورد نەدەن، ئاماژەیان بەوەشدا کە نابێت هیچ کوردێک خزمەت بە ستەمکار و داگیرکار بکات

.

سلێمانی
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دایکانی لەچک سپی لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە سلێمانی، لە بەیاننامەیەکدا بە دروشمی بە تێکۆشانی ئاشتییانەی دایکان، داگیرکاری و خوێنڕشتن کورد بە کورد ڕادەگرین، هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە دۆخی باشوری کوردستان خستەڕوو.
 
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەرمین کەریم، ئەندامی دایکانی لەچک سپی، بەیاننامەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پلانگێڕییەکی گەورە و مەترسیدار لەسەر باشوری کوردستان هەیە، کە ئامانج لێی پاکتاوکردن و داگیرکردنی گشتی کوردستانە بەتایبەت باشوری کوردستان، ڕۆڵەکانمان ناچاری مافی پاراستنی ڕەوان کە بەرگری لە خاکمان بکەن، چونکە ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین و ڕۆڵەکانمان بە خوێنی خۆیان دەمانپارێزن.
 
دایکان ئاماژەیان بەوەشدا کە نابێت هیچ کوردێک خزمەت بە داگیرکار و ستەمکار بکات، چونکە چونکە باشوری کوردستان و دەستکەوتەکانمان دەکەوێتە مەترسییەوە، ڕاشیانگەیاند، ئامانجی داگیرکەران ئەوەیە وەکو سەردەمی عوسمانی وڵات داگیربکەن، با هیچ کوردێکیش ڕەوایی نەدات بە داگیرکاری و ئاگری شەڕی کورد بە کورد خۆش نەکات، چونکە هەموومان دەسووتێنێت.
 
لە کۆتایشدا داوایان لە هەموو دایکان، ژنانی ڕێکخراوەکان، پارتە سیاسیەکان، ڕۆشنبیر، نووسەران، هونەرمەندان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن پێکەوە هەوڵ بدەن داگیرکارییە ڕابگرن و نەهێڵن جارێکی دیکە شەڕی کورد بە کورد دروست ببێتەوە.

ت.پ