دایک و کچ هاوبەشن لە پاراستنی بوونیان

جەمیلە ریسۆ و کچەکەی، هەولێر حسێن، نموونەیەکی زیندووی ئەو ژنانە بەرجەستە دەکەن کە بەشدارییان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا کردووەو ئەمڕۆش بەردەوامن لە پاراستنی بوونی متمانە بەخۆبوونیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا.

سەرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە ١٣مین ساڵیدایە، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ڕاستی بووەتەوە کە هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی دەکات و لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش کاردانەوەی هەیە، ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشی دووبارەی چەتەکانی هەتەشە بووەتەوە، جگە لە فشارە سەربازییەکانی تورکیا، ئەمەش وایکردووە دانیشتووان کۆکردنەوەی گشتی ڕابگەیەنن بۆ بەرگریکردن لەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.

 

بەشداربووان لە سەفەربەری گشتی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە ڕاگەیەندرا، دووپاتی دەکەنەوە: کە ئامانجیان پاراستنی ئەو نموونەی ژیانی ئازادە کە دایانمەزراندووە و بەردەوامبوونی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی یەکگرتنەوە کە یەکگرتوویی کۆمەڵگە بەهێزتر دەکات و ئەزموونەکە لە بەرامبەر مەترسییە هەبووەکاندا بەهێزتر دەکات.

 

هەولێر حوسێنی تەمەن ١٩ ساڵ و دایکی جەمیلە ڕیسۆ کە دایکی چوار منداڵە، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان (ئاسایش)ەوە کردووە، کە لەوێ ئەرکی پاراستنی شارەکە جێبەجێ دەکەن، قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد، جەمیلە ڕیسۆ و هەولێر حسێن ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دووپات کردەوە، کە ناوچەکەیان کردۆتە ئامانج، جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی خاک و دەستکەوتەکان کردەوە.

 

"وڵات پێویستی بە ئێمەیە"

ماوەی شەش ساڵە جەمیلە ڕیسۆ، تەمەن ٤٥ ساڵ لە شەقامەکانی تل تەمر چاودێری شار دەکات و چەکەکەی هەڵگرتووە و هێز و هیوای بە هاوڵاتیان و ڕێبواران لە هەموو پاشخانێکەوە بە کورد و عەرەب و ئاشوورییەوە بەخشیوە، هەروەها خۆی و کچەکەی ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ پاراستنی وڵات لەم قۆناغە هەستیار و مەترسیدارەدا "ئەمڕۆ وڵات پێویستی بە ئێمەیە".

 

جەمیلە ڕیسۆ ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەرگریکردن لە بوون و ئازادی، لەگەڵ بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی خێزانەکەی و پەروەردەکردنی منداڵەکانی بۆ نیشتمانێکی ئازاد. دووپاتی کردەوە: کە دڵی لەگەڵ منداڵەکانیدایە، بەڵام نەیتوانی دەستبەرداری ئەرکی نەتەوەیی خۆی بێت و بانگەوازی خاکەکەی پشتگوێ بخات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەیان بە خوێنی شەهیدان بونیاد نراوە، داوای لە هەموو لایەک کرد خاکی خۆیان بپارێزن، وتی: ژیان لە زێدی ئێمەدا ئاسان نییە، لە کۆتای قسەکانیدا بە نوێکردنەوەی بەڵێننامەکەی کە تا دوا دڵۆپی خوێنی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، چەکەکەی من بارێکی سەخت نییە، بەڵکو خیانەت سەخت ترینە بۆ ئێمە چەک نوێنەرایەتی شکۆمەندی و کەرامەت دەکات، بۆیە بەرگری چەکداری تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی مافەکان و پاراستنی زمان و ناسنامەی نیشتمان.

 

"ئەو دەستەی پێنووسی گرتبوو ئێستا چەکی هەڵگرتووە."

هەولێر حسێن شانبەشانی دایکی پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانەوە کرد، پێشتر خوێندکار بوو، بەڵام دوای ئەوەی هێرشەکان بۆ سەر ناوجەکە دەستیان پێ کرد، پەیوەندیکرد بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆکرد و چەکی هەڵگرتن، خوێندنی بەجێهێشت.

 

دووپاتیکردەوە، کە ئامانجی بەشداریکردنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانە کە کولتوور و ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین دەکەنە ئامانج، دایکی لەگەڵیدایە لە پاراستنی بوون و کەرامەتدا، هەروەها کارکردن لە مەیدانەکەدا، لە پەیوەندی نێوان دایک و کچ تێدەپەڕێنێت، هەمووان لە ژێر ئاڵای هاوڕێیاندا یەکدەخات، کە ئەمەش شانازییەکی بێئەندازەی خۆی دەربڕی کە دایکی لە تەنیشتیدایە لەم ئەرکەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمن لە هەموو ئاراستەکانەوە هێرش دەکاتە سەریان، دانیشتووان بە وریاییەوە بمێننەوە و بەردەوام بن لە بەرگریکردن لە گەڕەک و شارەکانمان، بۆ بینینی ڕۆژانی باشتر، دەبێت بزانین چۆن لە تاریکی دەربچین. ژنان بەبێ چەک ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن"، داوای بەهێزکردنی یەکێتی ژنانی کرد وەک پایەیەکی بنەڕەتی لە پاراستنی خاک و ئازادیدا.