داوای ئازادکردنی ژنانی زیندانیکراو دەکرێت

وتەبێژی فراکسیۆنی ژنانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، داواکاری فراکسیۆنەکەی بۆ ئازادکردنی ژنانی زیندانیکراو بە دەستەی سەرۆکایەتی دادوەری ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

سارا فەلاحی لەبارەی نامەی فراکسیۆنەکەیەوە بۆ دەستەی سەرۆکی دادوەری ئاماژەی بەوەدا، لە نامەکەدا داوای لێخۆشبوونی زیندانیانی ژن کراوە، بە تایبەت ئەو ژنە زیندانییانەی خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن یاخود منداڵیان هەیە.

 

لە نامەکەدا کە فراکسیۆنی ژنان ناردوویەتی، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە نەبوونی ژن و دایک لە خێزاندا ئەنجامی زیانبەخشی هەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە، کە خێزانی زیندانیانی ژن جگە لە کێشە گشتییەکانی خێزانە زیندانییەکان، ڕووبەڕووی چەندین کێشەی دیکە دەبنەوە، بۆیە گرنگە بایەخ بە ئازادکردن و لێخۆشبوونی زیندانیانی ژن بدرێت، بەتایبەت ژنانی زیندانی بە تاوانی بێ مەبەست و تاوانی دارایی، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش دەتوانێت زیانەکانی خێزان کەمبکاتەوە.

 

ت.پ