داواکاری سەرەکی ژنان ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کوردە

لەچوارچێوەی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ژنانی شاری وان لە باکووری کوردستان داوای هەنگاوی یاسایی بناغەیی دەکەن، لە پێش هەموویانەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

وان-سەرەڕای بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی کە دوابەدوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد، دەوڵەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بەو ئاراستەیە نەناوە.

 

لە کاتێکدا، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە لە ڕێگەی هەنگاوەکانی گەلی کوردەوە زەبری زیاتر بەدەست بهێنرێت، بەڵام بێهەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا کاردانەوە و ڕەخنەی لێکەوتۆتەوە.

 

لە شاری وان لە باکووری کوردستان ژنان چاوەڕوانی خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی، شیندا ئەیازگون ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت، پێویستە هەنگاوی بەپەلە بنرێت، جا چ لەسەر ئاستی زمانەوانی، یاسایی یان کۆمەڵایەتی، دەبێت گەل و دەوڵەت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکەی.

 

"هیچ هەنگاوێکی بناغەیی نەنراوە"

بێریڤان بۆلات، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئێدرمیت، ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازەکەی لە ٢٧ی شوباتدا دەستپێشخەری ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە و گەلی کورد لەم بوارەدا هەنگاوی جددی ناوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی ساڵ و نیوێک بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا وەڵامی نەداوەتەوە، بە بێ هیچ هەنگاوێکی بناغەی لێدوان دەدرێت، دەبێت ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر، پێش هەموو شتێک ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی.

 

"دەوڵەتی تورکیا لە وەستاندایە"

گونەیش ئۆکمەن، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئیدرمیتە، وتی: داواکاری سەرەکیمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، دواتر ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی کورد خاوەنی هێزێکی گەورەیە، ئەو هێزەش لە سەرکردایەتییەکەیانەوە وەرگیراوە، هەروەها دەوڵەتی تورکیا توانای کورد بۆ کاریگەریکردن لەسەر داهاتووی وڵات پشتگوێ دەخات.

 

"یەکەمایەتی ئێمە ئازادی ئۆجالانە"

مەهتاب بۆزکورت، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان ”دەبەپە” لە ناوچەی ئێلباک ”باشکالێ” جەختی لە سەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە.

 

دووپاتی کردەوە، کە گەلی کورد ئاواتەخوازە لە نیشتمانێکی ئازاددا بە کەرامەتەوە بژی، هەروەها وەک چۆن هەموو گەلانی جیهان ناسنامە و زمان و کولتووری خۆیان هەیە، ئێمەش وەک گەلی کورد داوای مافەکانمان دەکەین، ملیۆنان کورد ئەمڕۆ لە ناسنامەی خۆیان بێبەشن، ئێمە هەنگاوی بناغەیمان دەوێت بۆ چارەسەرکردنی ئەمە، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بنێت بەرەو ئاشتی و ئازادی و ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان، چاوی دایکانی کورد لەسەر دەروازەی زیندانەکان جێگیرە، و دەمانەوێت ژیانێکی ئازاد بژین.