داوا دەکرێت ڕوفاتی ئەنفالکراوان بگەڕێنرێتەوە

لە ساڵی ٢٠١٩دا چەند نیشانەیەکی گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفال لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان دەرکەوت، ڕێکخراو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ئەنفال داوادەکەن ڕوفاتی ئازیزەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە و پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی ناسنامەکانیان کە ڕێگەی هەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نمونەی خوێن-DNA.

لە ساڵی ٢٠١٩دا چەند نیشانەیەکی گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفال لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان دەرکەوت، ڕێکخراو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ئەنفال داوادەکەن ڕوفاتی ئازیزەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە و پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی ناسنامەکانیان کە ڕێگەی هەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نمونەی خوێن-DNA.

ناوەندی هەواڵ

 

٦٤ چالاکوان و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و ئەنفال، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوادەکەن کە ڕووفاتی ئازیزەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جلوبەرگی ژمارەیەك لە ئەنفالكراوان و لە سێ گۆڕی بەكۆمەڵدا روفاتی ئەنفالكروان لە گردۆڵەی شیخیەی ٤٠ كیلۆمه‌تری پارێزگای سەماوە، لە قولایی بیابان و دوور لە ئاوەدانی لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان دۆزرایەوە، بەپێی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٠٦ و لە رێگای چەند ڕێنیشاندەرێك شوێنی ئەو گۆڕانە دەستنیشانکرا و دەزگای شەهیدانی عێراق بە هاوكاری و پارێزگاری سەماوە گۆڕەكان دۆزرانەوە.

 

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠١٩ وەك سەرەتای دەستپێكردنی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەیان ڕاگەیاند.

 

لەئێستادا ٦٤ چالاکوان و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و ئەنفال لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بەوەدەکەن: ئەو سێ گۆڕە بەكۆمەڵە كەوتبوونە چوارچێوەیەكی نزیكەی نیو كیلومەتر، هەر یەكەیان نزیكەی ٢٠٠ مەترێك لێك دووربوون، گۆڕەكان بە قوڵایی ٧٥ سانتیمەر و درێژی٩ مەتر و پانی ٥ مەتر هەڵكەندرابوون، رووفاتەكان كەتبوونە سەر یەكتر، وەك نیشانەیەك بۆ شێوازی دڕندەیی شەهیدكردن بە كۆمەڵیان لەلایەن رژێمی تاوانباری بەعسەوە.

 

چەندین ژن و منداڵی تێدابووە

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە یەكەم گۆڕدا تیمی نیشتمانی توانیان لە ماوەی ٧ رۆژی كاركردنیدا ١٧١ روفاتی ئەنفالكراوانی ئازیزمان هەڵبگرنەوە، كە تەمەنی ژنەكان لە نێوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵی بوون و منداڵەكانیشیان لە نێوان یەك ساڵ بۆ ١٩ ساڵان بوون، سەرجەم ئەو روفاتانە گوازرانەوە بۆ پزیشكی دادی بەغدا تاكو نمونەی ئیسكیان لێ وەربگیرێت.

 

ئەو ڕێکخراوانە لە داواکارییەکی چەند خاڵیدا داوادەکەن، هەرزوو دوو گۆڕەکەی دیکە هەڵبدەنەوە و هەڵمەتی گەڕان بەدوای گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە ناوچەکەدا دەستپێبکات، هەروەها  ەهۆی ئەوەی زۆرینەی كەس وكاری ئەنفالكراوان تەمەنیان بەرەو ژورەو وە زۆربەیشیان مردون بۆیە پێوستە پەلە بكرێت لە هەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نمونەی خوێن( DNA) تاكو بەراورد بكریت لەگەڵ سامپلی ئێسكی ئەو ڕوفاتانەی دۆزراونەتەوە و ئەوانشی لە داهاتودا دەدۆزرێتەوە، بەمەبەستی ناسینەوەیان و جلوبەرگ و کەلوپەلی گۆڕەکان سامانی پڕ بایەخ و مێژووی گەلن و پێویستە لە مۆزەخانەدا پارێزگاری لێبکرێت.

 

ت،پ