دانیشتووانی مەخموور بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەسەر شەقامن
دانیشتوانی کامپی مەخموور دەستیان بە چالاکییەکان کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی هێرشەکان دەوەستن، هەموو ڕۆژێک دەچنە سەر شەقامەکان.
مەخموور
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بڕیاریاندا ڕۆژانە لە مەیداندا خۆپیشاندان بکەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی کاتی و دەوڵەتی تورکەوە هێرشێکی جینۆسایدیان کراوەتەسەر.
چالاکییەکە بە ڕێپێوانێی ەل دەستیپێکرد. دوای ڕێپێوانەکە، لە بەردەم دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لێدوانێک بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان درا. پێش راگەیاندراوەکە بە خولەکێک ڕێ لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن، نودەم یامان، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەل قسەی کرد.
"گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی خاکی خۆیان تەڤگەرن"
نودەم یامان سەرەتا باسی لە هێرشەکانی دژی گەلی کورد کرد و وتی: گەلی کورد بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش بۆ سەر خاک و کەرامەتی دەبێتەوە، دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ٦ی کانوونی دووەم لەلایەن چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکەوە هێرشی دڕندانەیان کراوەتە سەر، ئەو بەرخۆدانەی کە بە فەرماندەیی شەهید زیاد حەلەب و دەنیز چیا و ئامارا پەرەی سەند، بە بەرخۆدانی گەل گەیشتە لوتکە. دوای ئەم شەڕە چەتەکانی هەتەشە هێرشیان کردە سەر هەموو ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی ڕۆژئاوای کوردستان چەند ڕۆژێکە چەک هەڵدەگرن و لە جموجۆڵدان بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان.
"چالاکی لە مەخموور بەردەوام دەبێت تا هێرشەکان دەوستن"
نودەم یامان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە دانیشتووانی مەخموور تا کۆتاییلەسەرپێن و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: گەلی کامپەکە چەند ڕۆژێکە بە دڵ و گیانیان لەگەڵ خەڵکی ڕۆژائاوای کوردستانی خۆیانن و نە شەومان شەوە و نە ڕۆژمان ڕۆژە، هەموو بەشەکانی کوردستان لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوای کوردستانمانن و هیچ سنوورێک ناناسن، کامپی مەخموور بەردەوام دەبێت تا هێرشەکان دەوەستن.
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی :بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.