دانیشتووانی مەخموور: هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە گەلێک بکات کە خۆیان ڕێکدەخەن و پەروەردە دەکەن
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی "مەخموور" لە ۱۲ەمین ساڵڕۆژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر کامپەکە، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو رۆژە بەشداربوون لە لێدوان و ڕاگەیەندراو کە لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە درا.
مەخموور
لە ۳ی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دوای ۳ رۆژ بۆ ئەوەی هێرشەکانیان لە سەر گەل و نەتەوەکان فراوانتر بکەن لە ٦ی ئابدا شەپۆلێکی هێرشی قڕکردنیان دەستپێکرد، لە ٦ی ئابدا ئەو چەتانە هێرشیان کردە سەر کزمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی ("مەخموور" و دەیانویست خەڵکی پشت بەخۆبەستوو و تێکۆشەری مەخموور بخەنە ژێر دەستی فەرمان، لە ١٢یەمین ساڵڕۆژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە شاری مەخموور لێدوانێک درا.
پێش ڕاگەیاندراوەکە، بۆ سەرجەم شەهیدانی ئازادیی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتن ئەنجامدرا، دوای ڕێزگرتنەکە بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور لەسەر ناوی گەلی کامپەکە قسەی کرد.
”داعش نەیتوانی ٢٤ کاتژمێر لە مەخموور بمێنێتەوە بۆیە پاشەکشەی کرد”
بەدران پیرانی ئاماژەی بەوەشدا، ۱۲ەمین ساڵرۆژ بەسەر هێرشەکانی چەتەکانی داعشدا تێپەڕیوە وتی: ١٢ەمین ساڵرۆژ لە ژێر ناوی ئیسلامدا هێزێکی ڕەش بە ناوی داعش دەرکەوت و لە سەرانسەری عێراق و سووریا هێرشی قڕکردنی دەستپێکرد، لەبەر ئەوەی ئێمەش لە عێراق دەژیاین و لەسەر هزر و ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالان خۆمان ڕێکخستبوو، دەیانویست وەکو گەلی ئێزدی ئێمەش لە ناو قڕکردندا تێپەڕێنن، بەڵام ئەو چەتانە نەیاندەزانی خەڵکی کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودگ (مەخموور) ٣٢ ساڵە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕێکخستووە، بۆیە حیساباتە هەڵەکانیان بێهودە بوو و بە خێرایی پاشەکشەیان کرد، داعش لە شوێنەکانی تر مایەوە، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری و خۆڕێکخستنی خەڵکی کامپەکە بینیمان کە تەنانەت ٢٤ کاتژمێریش ناتوانن لێرە بمێننەوە و پاشەکشەیان کرد.
”گەلی مەخموور هەم خۆی پاراست و هەم گەلی ناوچەکەی پاراست”
بەدران پیرانی سەرنجی خستە سەر ئەو هێزانەی لە ناوچەی عێراقدا بوون کە نەدەیانتوانی گەلی ئەم ناوچەیە بپارێزن و وتی: لەم ناوچەیەدا زۆر هێزی جیاواز هەبوون بەڵام نەدەیانتوانی گەلی عێراق، باشووری کوردستان و مەخموور بپارێزن، گەلی مەخموور هەم خۆی پاراست و هەم گەلی ناوچەکەی پاراست، بۆیە بەرخۆدانی گەلی مەخمووری ساڵی ٢٠١٤ نموونەیەکە کە هەمیشە مرۆڤ دەتوانێت لە مێژوودا یادی بکاتەوە، لەبەر ئەوەی بینیمان چەتەکانی داعش لە زۆر ناوچەی تریش هێرشی قڕکردنیان پێکهێنا، بەڵام لەم شوێنەدا نەدەیانتوانی ئەم هێرشە دەستپێبکەن و وەڵامی خۆیان وەرگرت، ئێمە دووبارە دەڵێین ئەو گەلەی بە هزر و ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالان پەروەردە کراوە کەس ناتوانێت ڕێکخستنبوونی ئەو گەلە تێکبدات، هەروەها ئێمە سەرجەم ئەو شەهیدانەی کە لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش بۆ پاراستنی ناوچەکە گیانی خۆیان بەختکردووە بەبیر دەهێنینەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمەکانی ”بێ ڕێبەر ژیان نابێت” و ”شەهید نامرن” کۆتایی هات.