دانیشتنی دۆسیەی ژنانی تەژەئا دواخرا

یەکەم دانیشتنی ئەو دۆسیەیە بیندرا کە تێیدا ١١ ژنی ئەندامی تەژەئا بە ئیدیعای ئەوەی کە "ئەندامی ڕێکخراوەکەن" دادگایی دەکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی یەکەمی ئەو دۆسیەیە کە تێیدا ١١ چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد بە تاوانی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دادگایی دەکرێن، لە دادگای ٢٥ی تاوانە قورسەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، تێیدا ئەو چالاکوانانەی دادگایی دەکران و پارێزەرەکانیان ئامادە بوون.

 

ئۆزگول ساکی، ئەندامی پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی دەما و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری دانیشتنەکەیان کرد و پشتیوانی ئەو چالاکوانانەیان کرد کە دادگایی دەکرێن.

 

دانیشتنەکە بە ناسنامە دەستیپێکرد, بەو پێیەی دادوەری دۆسیەکە لە پشوودا بوو، چالاکوانان بەرگرییان لە خۆیان نەکرد، پارێزەر مەلەکنور ڕەمەزانئۆغڵو داوای لابردنی ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی دادوەری کرد.

 

 دادگا بڕیاریدا بەردەوام بێت لە ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی دادوەری و دانیشتنەکەی بۆ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ دواخست.