دادگاییکردنی دەولەتی تورک لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە

دادگای گەلی ڕۆژئاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە دووەم ڕۆژدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای گەلی ڕۆژئاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامەو  دادگاییکردنەکە لە زانکۆی ئازادی برۆکسل (L’Université libre de Bruxelles)  بەڕێوەدەچێت.

 

خشتەی دادگای ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

کاتژمێر ٠٩: ٠٠ - ٠٩: ٣٠: ئامادەکاری بۆ ڕۆژی دووەم

 

٠٩: ٣٠- ١٠: ٣٠: دانیشتنی چوارەم (سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجامدراون)

 

کاتژمێر ١٠: ٥٠-١٢: ٣٠: دانیشتنی پێنجەم

 

کاتژمێر ١٣: ٣٠-١٥: ٠٠: دانیشتنی شەشەم

 

کاتژمێر ١٥: ٠٠-١٥: ٣٠: لێدوانی کۆتایی لەلایەن داواکاری گشتی

 

کاتژمێر ١٥: ٣٠-١٦: ٠٠: لێپرسینەوە لە تورکیا و هەڵسەنگاندنی یاسایی بوونی لە چوارچێوەی یاساییدا

 

کاتژمێر ١٦: ٠٠-١٧: ٣٠: دانیشتنەکانی دادگا

 

کاتژمێر ١٧: ٣٠-١٨: ٠٠: پێشبینی

 

ئەو بەڵگانەی خرایە بەردەم دادگا و ئەو لێدوانانەی کە دراون، ئەو پێشێلکارییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیانەی مافی مرۆڤی ئاشکرا کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی گرووپەکانی خۆیەوە ئەنجامی دەدات، دەرکردنی کورد لە عەفرین، گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەکە، بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە نزیک بەنداوەکە و تێکدانی ژێرخانەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دادگادا هەڵسەنگێنرا.

 

هەزاران عەفرینی زیندانی کراون

هەروەها لە ڕۆژی یەکەمدا، ئیبراهیم شێخۆ پارێزەری عەفرین، باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی داگیرکراو ئەنجامی دەدات. هاوکات ڕوونیشی کردەوە، دوای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ۲۰۱٨، هەزاران کورد بەبێ هۆ لە ۲۰ زیندانی ئاشکرا و نهێنی ڕاگیراون و تاوانی وەک دەستدرێژی، کوشتن، دزی، تاڵانکردن، ئەنجامدراون بەرامبەریان.

 

کۆچی زۆرەملێ

ئورکۆ ئازۆرتزا پارێزەری کەتەلۆنی باسی لە تاوانەکانی پاکتاوی نەتەوەیی کرد لە گرێ سپی و سەرێکانی و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا دەستی بەسەر موڵک و ماڵی خەڵکدا گرتووە و دانیشتووانی ناوچەکەی بە زۆر ئاوارە کردووە و خەڵکی لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچەکە نیشتەجێ کردووە، بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، ئازۆرتزا بە بیری هێنایەوە کە بۆمبی فۆسفۆری سپی قەدەغەکراو بەکار هێنراوە و ئەم تاوانانە لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا بەڵگەدارکراون.