دادگایی لەیلا گوڤەن بۆ ٢٢ی ئەیلول دواخرا

بە بیانووی وتنی "بەڕێز ئۆجالان" دۆسییە بۆ هاوسەرۆکی کەجەدەکە، لەیلا گوڤەن کرابووەوە، دانیشتنی دۆسییەکەش بۆ ٢٢ی ئەیلول/٩ دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی دادگا لە ساڵی ٢٠١٢دا بڕیاری دابوو کە ناوهێنانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە "ڕێزدار ئۆجالان" لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕیندا نابێتە تاوان، بەڵام بەو بیانووە دۆسیەیەک لە دژی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەکە کرایەوە.

 

دانیشتنی دووەمی دۆسییەکە لە دادگای تاوانەکان لە جۆلەمێرگ بەڕێوەچوو، دادگای تاوانەکانی شرناخیش لەسەر هەمان مەبەست دۆسیەیان لە دژی لەیلا گوڤەن کردەوە.

 

مافی پەرلەمانتاری لەیلا گوڤەن لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا سەندرایەوە، لە زیندانی خارپێت لە ڕێگەی دەنگ و دیمەنەوە لەیلا بەشداری دانیشتنی دادگا بوو وتی: لە وتەکانمدا شتێک کە تاوان بێت بوونی نییە".

 

داواکاری گشتی داوای کرد کە سزای ٣ بۆ ٥ ساڵ زیندانی بۆ لەیلا گوڤەن بسەپێنرێت و دۆسیەکە بۆ ٢٢ی ئەیلول/٩ دواخرا.

 

ت.پ