دادگایەکی ڕوسیا سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکدا سەپاند

دادگایەکی ڕوسیا لە شاری سانت پیتەرسبێرگ سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر ئەلێکساندرا سکۆشێلینکۆدا، چالاکوان و مۆسیقاژەنی ڕووسی سەپاند.

 

ناوەندی هەواڵ - دادگایەکی ڕوسیا ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر ئەلێکساندرا سکۆشێلینکۆ چالاکوان و هونەرمەند و مۆسیقاژەنی مەدەنی ڕووسی تەمەن ٣٣ ساڵدا سەپاند، دوای ئەوەی نرخی بلیتەکانی فرۆشگاکەی بە دروشمی دژە جەنگ گۆڕی.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە کە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ لە سانت پیتەرسبێرگ دژی جەنگی ڕوسیا و ئۆکراییا بوو بە تۆمەتی "ناوزڕاندنی هێزە چەکدارەکان" و "بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە" دەستگیرکرا.

ساڵی ڕابردوو، ئەلێکساندرا سکۆشێلینکۆ ئیدانەی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینای کردوو بە دەستەواژەی "سوپای ڕوسیا قوتابخانەیەکی هونەری لە ماریوپۆل بۆردومان کرد کە نزیکەی ٤٠٠ کەسی تێدایە و خەڵکی ڕوسیاش ڕەوانەی ئۆکراینا دەکەن" لە تۆرە کۆمەڵایەتییان هاشتاگی دانابوو.

دوای دەستگیرکردنی، کەیسەکەی ئەلێکساندرا سکۆشینکۆ بووە هۆی توڕەیی نێودەوڵەتی، گروپەکانی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێودەوڵەتی و میمۆریال وەک زیندانییەکی سیاسی ناویان برد.