دادگای ئێران سزای چوار ژنە زیندانی سەپاند

دادگای شۆڕش لە تارانی پایتەختی ئێران، سزای چوار ژنە زیندانی سیاسی بەسەر ناهید تەقوی، سومەییە کارکەر، بەهارا سلێمانی و نازەنین محەمەدنەژاددا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی بڕیاری ٢٦ەمین دادگای شۆڕش لە تاران کە بە پارێزەران ڕاگەیەندراوە هەریەک لە زیندانیانی سیاسی ناهید تەقوی، سومەییە کارکەر، بەهارا سلێمانی و نازەنین محەمەدنەژادی بە تاوانی چالاکی هاندان دژی ڕژێمی ئێران و بەشداریکردنیان لە گروپێکی نایاسایی، سزایان بەسەردا سەپێنرا.

 

بڕیاری دادگا لەسەر هەر چوار ژنە سیاسییەکە بم شێوەیەیە: ناهید تەقوی سزای ١٠ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیکردن، سومەییە کارکەر و بەهارا سلێمانی سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی و نازەنین محەمەدنەژادیش بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی سزادران.

 

ت.پ