کەرتی تەندروستی بەهۆی بایکۆتەوە دەوەستێت

کارمەندانى تەندروستى لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان و شارۆچکەى شارەزوور بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کارمەندانى تەندروستى لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان و شارۆچکەى شارەزوور ئەمڕۆ دەستیان بە بایکۆتى دەوام کرد و وەک خۆیان دەڵێن: تاوەکو مووچەکانمان وەرنەگرین ئەوا بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنى دەوام.

 

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و تا ئێستاش لیستی مووچە بڵاونەکراوە، هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە فەرمانگەکانی گەرمیان و سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندبوو.