لە کەرکوک ژنێکی بە تەمەن و هاوژینەکەی بەهۆی گازەوە گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو لە شاری کەرکوک، ژنێکی بە تەمەن و هاوژینەکەی بەهۆی لێچوونی غازی ماڵەکەیانەوە لە خەودا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە لە باشووری کوردستان و عێراق، بەهۆی گاز و سوتەمەنییەوە دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن، بە تایبەت لە وەرزی زستاندا بەهۆی کەمی سووتەمەنی و نەبوونی کارەبا و خراپی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە ئەم ڕووداوە نەخوازراوە ڕوو لە زیادبوون دەکات.

 

شەوی ڕابردوو ژنێکی بە تەمەن و هاوژینەکەی لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی کەرکوک کە بەتەنیا ژیاون، بەهۆی لێچوونی گازەوە لە خەودا گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ژن و پیاوەکە کوردن، ژنەکە تەمەنی ٧١ ساڵە.