ناوی 'بێریتان' بووە هۆکاری سزادانی ڕۆژنامەنووسێک

ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر کە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەنووس "بێریتان ساریا" دادگایی کرا، بەهۆی بڵاوکراوەکانییەوە سزا درا. بێریتان جانۆزەر بەم وشانە کاردانەوەی بەرامبەر سزاکەی نیشاندا و وتی: ئەوان قبوڵ بکەن یان نا، ئێمە ڕۆژنامەنووسین.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- پەیامنێری ژن نیوز، بێریتان جانۆزەر بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەکردنی ڕێکخراو لە ڕێگەی میدیاوە" سزای ٣ ساڵ و یەک مانگ و ٥ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دادگاش بەهۆی ئەو بڵاوکراوانەی کە لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکراونەتەوە و بێریتان دانی پێداناوە، سزای ساڵێک و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، هەروەها سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند بەرامبەر بڵاوکراوەکانی  بێریتان ساریا کە هی خۆشی نەبوون.

 

 

بۆ هەمان بەدواداچوون سزا سەپێندرا

بێریتان جانۆزەر ڕایگەیاند کە کاتێک لە مانگی نیساندا دەستبەسەر کرا، بڵاوکراوەکانی "بێریتان ساریا" خرایەبەردەمی و بەرپرسیار کرا لەسەری، هەرچەندە بێریتان جانۆزەر ڕەتی کردەوە کە هەمان بێریتان ساریا بێت و ئەوەش بە ڕوونی دیاربوو، بەڵام بەهۆی لێکچواندنی ناوەکانیانەوە بەرپرسیار بینرا، بێریتان جانۆزەر وتی: سەرەڕای خستنەڕووی ئەوەی کە بێریتان ساریا خۆی لە ڕۆژئاوایە و لێرە ڕۆژنامەنووسە و ئەمەش لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەزانرێت، بەڵام لە دادگا بە مەرجی قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات و کۆنتڕۆڵکردن بە شێوەیەکی دادوەریی ئازاد دەکرێت.

 

"قبووڵی بکەن یان نا، ئێمە ڕۆژنامەنووسین"

بێریتان جانۆزەر ڕایگەیاند کە ئەوان بەهۆی ڕۆژنامەنووس بوونەوە سزا دراون، بەڵام بەردەوام دەبن لە ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژنامەوانی، وتیشی: ئەمە یەکەمجار نییە سزا دەدرێین، نازانین دواجار دەبێت یان نا، بەڵام هیوادارین دواجار بێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەوێ بۆ هاوڕێیانمان کە لە دوایین پڕۆسەدا دەستبەسەر و دەستگیرکران بڵێم ئێمەش ڕۆژنامەنوسین لە بوارەکەماندا. ئێمە باوەڕمان بە ڕەوابوونی کارەکەمان هەیە و بەردەوام دەبین لە بەرز ڕاگرتنی کەرامەتی کارەکەمان، بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ هەواڵ و واز لەو کارە ناهێنین کە باوەڕمان پێیەتی، قبوڵی بکەن یان نا، ئێمە ڕۆژنامەنووسین. ئێمە ئەو کارە دەکەین کە ڕۆژنامەنووس دەیکات.