ڕەیچڵ کۆک سەردەکەوێت و کورسی پەرلەمانی فەڕەنسا دەباتەوە

ڕەیچڵ کۆک کە وەک کارمەندیی هۆتێل کاری دەکرد ڕێبەرایەتی مانگرتنی کرێکارانی کرد بۆ وەرگرتنی حەقدەستی  باشتر، و توانی خۆی کاندید بکات و مەرجەکانی کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، کارمەندێکی هۆتێل کە لە یەکێک لە گەورەترین هۆتێلەکانی پاریس بۆ پێدانی پارە و مەرجی باشتر دەستی بە مانگرتن کرد و توانی خۆی کاندید بکات بۆ پەرلەمان لە فەرەنسا و کورسییەکە بباتەوە.

 

ڕەیچڵ کۆکی ٤٨ساڵان لە بازنەی حەوتەمی ڤاڵ دی مارنیەوە چووە ناو پەرلەمان و بەڕێژەی ٪٥٠ دەنگەکەی وەزیری وەرزشی پێشوو ڕۆکسانا ماراسینۆی بردەوە، و وتی: " دوای چەندین ساڵ لە کاری سەخت بۆ پاککردنەوەی ٤٠ ژوور لە هۆتێلێک، ئێستا دەتوانێت لە پەرلەمان قسە بکات بۆ بەرگریکردن لە کرێکاران و دابینکردنی موجە و مەرجی باشتر بۆیان."

 

ڕەیچڵ لەگەڵ کارمەندەکانی تر، یەکێک لە درێژترین مانگرتنەکانی هۆتێلی لە مێژووی فەرەنسا لە دژی کەمی موچە و کاتی زیادە و خراپی بارودۆخی کارکردنی کارمەندی پاککەرەوە لە ماوەی مانگرتنەکانیاندا هۆشداریشیان دا لە خۆبەدوورگرتن لە ڕەگەزپەرستی و دەستدرێژی سێکسی کە لە کارەکەیدا ئەزموون کراوە، ڕەیچڵ ئەمەی بە ڕەنگدانەوەی ئەو کێشانە وەسف کردووە کە ڕووبەڕووی کرێکارانی دیکەش دەبێتەوە، وەک کارمەندی کاشێر لە سوپەرمارکێت یان پاسەوانی ئاسایشی دووکان، کە هەموو ڕۆژێک بەبێ مۆڵەتی دانیشتن بە پێوە کاردەکەن.

 

وتیشی: "ئێمە ئەو کەسانەین کە لە ناوچە بێبەشەکان دەژین و کاری قورس دەکەین" هەر ئێمەین لەسزا و ئازاردا دەژین کەواتە با لە پەرلەمان بەرگری لە خۆمان بکەین.