چيكيتا لاشور وەک سەرۆکی چاودێری پزیشکی هەڵبژێردرا

سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا جۆ بایدن ژنان بۆ پلە جیاجیاکان هەڵدەبژێرێت، لە نوێترین کاریدا ژنێکی دیکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی سەنتەری خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی هەڵبژارد. ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا جۆ بایدن ژنان بۆ پلە جیاجیاکان هەڵدەبژێرێت، لە نوێترین کاریدا ژنێکی دیکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی سەنتەری خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی هەڵبژارد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ١٨ی شوبات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چیکیتا لاشوری بۆ سەرۆکایەتی سەنتەری خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی هەڵبژارد.

چیکیتا لاشور ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤لە ئیدارەی سەرۆکی پێشوو بارەک ئۆباما خزمەتی کردووە وەک بەڕێوەبەر لە نووسینگەی چاکسازی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ماوەی ٢٠ساڵە شارەزایی لە سیاسەتی تەندروستیدا هەیە، وەک جێگری بەڕێوەبەری سیاسەت لە سەنتەری زانیاری بەکاربەر و کۆنترۆڵی دڵنیایی لە ناو سەنتەرەکانی پزیشکی و خزمەتگوزاری کاری کردووە

جۆ بایدن جگە لە دیاریکردنی چیکیتا لاشور وەک سەرۆکی چاودێری پزیشکی چەندین ژنی تریشی بۆ پۆستە جیاجیاکان هەڵبژاردووە، وەک ڤیکتۆریا لاندی کاندیدکردووە بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی،کە پێشتر لە کابینەکەی ئۆبامادا کاری کردووە، هاوکات ڕاشێل لیلاند لیڤین وەک یاریدەدەری سکرتێری تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی کاندیدکردووە.