چوار تۆمەتبار کە فێڵیان لە ژنێک کردبوو دەستدرێژییان كردبووە سەری دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند کە فێڵیان لە ژنیک کردبوو پاشان دەستدرێژییان کردبووە سەری.

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان فێڵی لە ژنەکە کردووەو بردوویەتی بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ و لەێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر .

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لەئێستادا تۆمەتباران " ر ، ف ، ح لەدایكبووی ١٩٩٤"، "ه ، م ، ع لەدایكبووی ١٩٩٤" ، "أ ، ف ، ر لەدایكبووی ١٩٨٨"،  "ب ، ص ، م لەدایكبووی ١٩٨٨" بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .