پێویستە کۆمینەکانی دژ بە توندوتیژی دابمەزرێن

لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی چوار ڕۆژدا ١١ ژن کوژراون، ژنانی کارمەندانی تەندروستی لە شاری وان دەڵێن: زیادبوونی کوشتنەکان بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوەیە و پێشنیاریان کرد کە کۆمینەکانی دژی توندوتیژی دابمەزرێنن.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

وان-توندوتیژی و کوشتن دژی ژنان لە زیادبووندایە، بەڵام لەبری ئەوەی سیاسەتی نوێ بۆ پاراستنی ژنان دروست بکرێت، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەو کارانەی کە مافەکانی ژنان دوادەخەن.

 

لە ٤ی حوزەیران، دادگای دەستوری (AYM) بە زۆرینەی دەنگ ڕێسایەکی هەڵوەشاندەوە کە داوای پارەی نەفەقەی "نادیار"ی بۆ هاوژینە جیابووەکان دەکرد، هۆکاری ئەم بڕیارە دواتر ئاشکرا دەکرێت، ڕێکخراوەکانی ژنان کاردانەوەیان بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕی و وتیان: لەکاتێکدا ژنان لە تورکیا هێشتا لەگەڵ بارودۆخی نایەکسانی کارکردن و کاری چاودێری بێ موچە و هەژاریدا دەجەنگن، چارەسەرەکە سنووردارکردنی مافە هەبووەکانی ژنان نییە، بەڵکو نەهێشتنی نایەکسانییەکانە.

 

ژنان نیگەرانن لەوەی ئەم بڕیارە توندوتیژی خێزانی زیاد بکات، داتاکانی ئێستا دەریدەخەن کە ئەوان لەم نیگەرانییانەدا ڕەوان، تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژدا ١١ ژن لە هەلومەرجی گوماناویدا لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و کوردستان کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە.

 

لە ٥ی حوزەیران ٣ ژن کوژران

*لە باموق شاری دەنیزلی، سابیت. ئۆ مەتانێت ئاڵتینپۆلاتی بە گوللـە کوژرا.

*لە بورسا، نیازی کەیسوک تەقەی لە یاگمور دەمیرکیران هاوژینەکەی کرد، دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە تا ئێستا دەستبەسەر نە کراوە، پێشینەی تاوانی هەیە لە تاوانەکانی تردا.

*لە شارکۆیەی تەکیرداغ، بیناز دەمیر لە هەلومەرجێکی گوماناویدا گیانی لەدەست دا.

*لە شرناخ، فەلەک یاگباسان لە ژێر بارودۆخێکی گوماناویدا لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

*لە شاری کۆنیا یوکسەل ساریکایا بە تەقەی عەلی سەریکایا کوژرا، کە لە پرۆسەی جیابوونەوەیدا بوو، دواتر زانرا قەدەغەی هاتوچۆ لە دژی تاوانبارەکە هەبووە.

*هەروەها هاجەر تیکانکوش تەمەن ٧١ ساڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەی لە یاکوتیەی ئەرزروم گیانی لەدەستدا.

 

لە ٦ی حوزەیران لە هێرشێکدا  ٣ ژن بە سەختی بریندار بوون

*لە سیلیفکێی مێرسین، ”ئۆلاش. د: هەوڵیدا ”لەتیفە. د”، کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوو، بە شتێکی تیژ بکوژێت و برینداری دەکات.

*لە یاتاگان سەر بە شاری موغلا، گولەیشە چۆبان لە هەلومەرجێکی گوماناویدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

*لە سیوێرەگا رەها، کەسێک بە ناوی ”هـ.ت.” هەوڵیدا هاوژێنەکەی بکوژێت ”ئ،ت و کچەکەیان ”م.ت”، بە دەمانچە بە سەختی بریندار بوون.

 

لە ٧ی حوزەیران ٢ ژن لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستدا

*لە خەمور ’حەمور” لە ئاگری، ئیرماک ئایشە کۆپاران تەمەن ٢٤ ساڵ کە بە زۆر ڕەوانەی ئەو گوندە کرابوو کە تێیدا کار بکات، لە هەلومەرجێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا.

*لە ئیزمیر، زەینەب دی.چ.، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی ئیجە، لە بارودۆخێکی گوماناویدا لە بەشەناوخۆیی کەی کەی کە تێیدا دەمێنێتەوە، گیانی لەدەستدا، لە ٨ی حوزەیران دوو ژن گیانیان لەدەستدا.

*س.گ.، کە لە مەنتێشەی شاری موغلا لەسەر ڕێگای موغلا- ئایدن هێرشی کرایە سەر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەو نەخۆشخانەیەی کە گەیەندرابوو گیانی لەدەستدا.

*حەمیدە چیفتچی لە ماڵەکەی خۆی لە هەکاری بە مردوویی لە هەلومەرجێکی گوماناویدا دۆزرایەوە.

 

”حکومەت لە ژنان دەترسێت”

فیگەن چۆلاک ئۆغڵو، هاوسەرۆکی لقی وان لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (SES) سەرنجی بۆ هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان ڕاکێشا و ڕایگەیاند، کە سیاسەتەکانی حکومەت سەبارەت بە ژنان نایەکسانی ڕەگەزی قووڵتر دەکەنەوە و وتی: حکومەت لە ژنان دەترسێت و بەهۆی ئەم ترسەوە دیواریان لە دەوریان دروست کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەم هێرشانە بکرێت، پێویستە سەرەتا خۆڕاگری و خەباتی ژنان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراودا ڕێکبخرێنە.

 

”حکومەت بە سیاسەتەکانی سووتەمەنی ئەم توندوتیژییە دەدات”

فیگەن چۆلاک ئۆغڵو وتی: کوشتنی ژنان سیاسییە، هەرچەندە حکومەت دەتوانێت بە ئاسانی ئەم توندوتیژییە بە سیاسەتەکانی نەهێڵێت، بەڵام نایەوێت کۆتایی پێبهێنێت، بۆیە میکانیزمی خۆپارێزی دانانێت و بە سیاسەتەکانی بێ سزای توندوتیژییەکان سووتەمەنی دەدات، ئێمە تەنها باسی ئەوە ناکەین کە ڕوویداوە، دەبێت لێکۆڵینەوە لەم کوشتنانە بکرێت، دەبێت بێ سزایی کۆتایی پێبهێنرێت و سیاسەتێک کە بتوانێت ڕێگری لێبکەن دەبێت پەرەی پێبدرێت

 

”دروستکردنی هاودەنگی بەکۆمەڵ”

ئاماژەی بەوەدا، کە سیاسەتەکانی حکومەت "هاودەنگی لەگەڵ تاوانباران" نیشان دەدات و کاری ژنان دەقۆزرێتەوە، کاری ئازاردانی ناوخۆ هەیە، پێویستە بڵێین کەمیییەکی جددی هەیە، لەم خاڵەدا تەنها شتێک کە پێویستە بکرێت بریتییە لە بونیادنانی هاودەنگیی بەکۆمەڵ، بەم هاودەنگییە، خەباتێکی ڕێکخراو پێویستی بە فراوانکردن هەیە، ئێمە پێمان وایە دڵنیابوون لە بەردەوامیی خەبات دەتوانێت چارەسەر بێت.

 

”پیاوان دەسەڵاتی خۆیان بە کوشتنی ژنان نیشان دەدەن”

فاتمە ئارسلان ئەندامی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، پیاوان هەوڵی چەوساندنەوەی ژنان دەدەن بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان و کاتێک پیاو هەست دەکات خەریکە دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات، پەنا بۆ کوشتن دەبات، بە چەوساندنەوە و کوشتنی ژنان دەسەڵاتی خۆی بۆ پیاوێکی دیکە دەسەلمێنێت.

 

فاتمە ئارسلان، بە ئاماژەدان بەوەی کە سیاسەتی بێ سزایی لە تاوانەکانی دژ بە ژناندا زاڵە وتی: کاتێک ژنێک دەکوژرێت، سازشێک لە نێوان کۆمەڵگە و یاسادا دەکرێت، چونکە چەمکی ”شەرەف” بۆ شەرعیەتدان بە پیاوان بە جۆرێک بەکاردەهێنرێت، بێدەنگی لەسەر کوشتنی ژنان لێرەدا زۆر دیارە، بۆ تێپەڕاندنی ئەمە، سەرەتا دەبێت واز لە شەرعیەتدان بەم ڕووداوانە بهێنین، جگە لەوەش پێویستە ئەم چەمکە بۆ ”شەرەف” بە دروستی پێناسە بکەین، هەڵمەتێکی هۆشیاری پێویستە، ئەمە ساڵانێکە بەردەوامە بەڵام هێشتا کۆمەڵگە تێنەگەیشتووە، بەهۆی فشارە کۆمەڵایەتییەکان و فێربوونی درێژخایەن، ئەم کێشەیە هێشتا بەردەوامە.

 

”پێویستە ژنان تۆڕێکی خەباتی بەکۆمەڵ بونیاد بنێن”

فاتمە ئارسلان ڕەخنەی لە سیستەمی دادوەری گرت سەبارەت بە تاوانەکانی دژ بە ژنان و وتی: سیستمی دادوەری وا خۆی نیشان دەدات کە کارێک دەکات، بەڵام ئەمە بەس نییە، ژنان پێویستیان بەوەیە پێکەوە بوەستن، تۆڕێکی بەکۆمەڵ لە خەبات دژی بونیاد بنێن، ژنان پێویستیان بەوەیە ئەو تۆڕە توندوتیژییە لەیەکتر بدڕێنن، دەست بە دەست، لەم دواییانەدا زۆر باسمان لە داگیرکاری کردووە، پێم وایە دەتوانرێت کۆمینەکان دابمەزرێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان، کارکردن دژی ئەمە دەتوانێت ڕێگری لە توندوتیژی بکات.

 

کوشتنەکان بە ”خۆکوشتن” ناودەبرێن

فاتمە ئارسلان سەرنجی بۆ مردنی گوماناوی ژنان ڕاکێشا و وتی: کە ڕاستی ”خۆکوشتن”ی پشت ئەم کەیسانە هاتۆتە ئاراوە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گیانلەدەستدانی ڕۆژین کەبایش، گوڵستان دۆکو و ڕۆژڤەلات کیزمازیان بە ”خۆکوشتن” ناوبرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوە ڕوون بووەوە کە هیچیان خۆکوژی نین، بەڵکو کوشتن بوون، کاتێک ناوی دەبەن خۆکوژی کۆمەڵگە قبوڵی دەکات.