چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێکی عەرەب
لە سەرێکانێی ڕۆژئاوای کوردستان چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵ دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێکی عەرەب.
ناوەندی هەواڵ
چالاکوانان لە ڕۆژئاوای کوردستان وێنەی ژنێکی عەرەبیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە بە ناوی ڕوقییە ئەلبەعار، تێیدا ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ئەندامانی بەشی هەواڵگری پۆلیسی سەربازی سەر بە سوپای تورک لە شاری سەرێکانی داگیرکراو دەستدرێژیان کردووەتە سەر ئەو ژنە.
بە پێی وتەی چالاکوانان روقیە ئەلبەعار لە لایەن دەزگای هەواڵگری سەربازی داگیرکاری تورکیاوە دەستبەسەر کراوە، لە لایەن دوو چەتەوە بە ناوەکانی سەعد قەیتون و عەبدولڕەزاق ئەلمولود دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر.
سعد قەیتون، خەڵکی ڕیفی ئیدلب-ە و ئەندامی بەشی هەواڵگریی پۆلیسی سەربازییە و عەبدولڕەززاق لە دایکبووی دێرەزۆر-ە و ئەندامی هێزی کاری تایبەتی بنکەی پۆلیسی سەریکانی/ راس العین-ە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناوی سوپای نیشتمانی سووریا، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشیان کردە سەرێکانی و لەو کاتەوە لەو ناوچەیە بە داگیرکراوی ماونەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا بە پێی ئامارەکان دەستدرێژییان کردووە سەر ٣٠ ژنی دانیشتووی سەرێکانی، ٥ لەو ژنانە دانشتووی جیجانن، ٢ ژن لە نەتەوەی کورد و ٢٣ ژنیش لە نەتەوەی عەرەب دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
ت.پ