"چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیان"

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێم، بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان".

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی خولی پیشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێم، بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان".

ناوەندی هەواڵ

 

بڵێسە جەبار فەرمان لە نوسینێکیدا ڕەخنە لە حکومەت و وەزیرەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و نووسیوویەتی: "بێباکی حکومەتە یا نەزانینی وەزیرەکانە؟".

 

ئاماژەی بەوەکردووە، ھەموو میدیاو ڕۆژنامە جیھانیەکان باسی کارەساتی سەر سنوری پۆڵەنداو بێلاروسیا دەکەن، چەندەھا ڕاپۆرت و توێژینەوەو لیژنە پێکھاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی رۆسیا و بێلاروس سەبارەت بە شێوازی رەفتاریان لەگەڵ کۆچبەران و ھۆکارەکانی، وێنەی منداڵانی کورد کە لە سەرمادا ڕەق دەبنەوەو برسین و لە تینودا ئەخنکێن، ھەموو دونیای ھەژاندوە تەنھا حکومەتی خۆماڵی نەبێ.

 

دەڵێت: "چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێم، بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان".

 

بلێسە جەبار فەرمان لە کۆتای نووسینەکەیدا دەپرێست و دەڵێت: "کوا لیژنەی وەزیری کۆمەڵاتی؟ کوا لیژنەی وەزیری لاوان؟  کوا لیژنەی پەرلەمان؟ کوا لیژنەو ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکان؟ کوا لیژنە و ڕاپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤ؟ کوا ڕاپۆرتی دەستەی خانمان؟ ئەو ھەموو لایەنە پەیوەندی دارە بۆ خۆیان بێدەنگ کردوە؟ بۆ تەنھا باس لە شێوازی ھێنانەوەیان دەکرێت و باس لە ھۆکاری کۆچیان ناکرێت؟ کۆچبەران رۆیشتون بگەنە کەناری ئارام یارمەتیان بدەن با بگەن نەک بگەڕێنرێنەوە، ئایا حکومەت بریتی نیە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی؟ کەواتە دەبێت بڵێین کە وەزیر و بەرپرسەکان بێ ئاگابن یا حکومەت کەمتەرخەمە؟".