چەند خێزانێکی کورد لەسەر سنوری بێلاڕوسیا لە دۆخێکی سەختدان

چەند خێزانێک کە هەشت منداڵیان تێدایە لەسەر سنوری بێلاڕوسیا - پۆڵەندا لە دۆخێکی سەختدان، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەسەر ئەو دۆخە ڕەخنە لە پۆڵەندا دەگرێت.

ناوەندی هەوال

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران دوو وێنەی چەند خیزانێکی کۆچبەری لە پەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە کە لە سنوری بیلاڕوسیا چەند خێزانێك هەن کە شەوی ڕابردوو گوازراونەتەوە بۆ بیلاروسیا.

 

بەپێی زانیاری دەزگاکە، ئەو خێزانە کۆچبەرانە نزیکی ١٤ کەس دەبن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دارستانەكانی سەر سنور ماونەتەوە، هەشتیان منداڵن کە بچوكترینیان تەمەنی چوار ساڵە و ژنێک بە ناوی "فەهیما" تەمەنی ٦٩ ساڵە بە دەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنێت، ئەو کۆچبەرانە چەندین جار دزییان لێكراوە و چیدی هێز و پارەیان نییە.

 

دەزگای لوتکە ڕەخنە لە پۆڵەندا دەگرێت و دەڵێت: "پۆڵەندا ناتوانێت ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە دارستاندا دەمرن

وەربگرێت كە منداڵ و ژن و نەخۆشی تێدایە؟ لە كاتێكدا دەتوانێت سێ بۆ چوار ملیۆن پەنابەر وەربگرێت".