لە سنجان ڕێگری لە ئازادکردنی مەرجداری ١٢ ژن دەکرێت
لە زیندانی ژنانی سنجان، کە تێیدا ئازادکردنی مەرجداری ١٢ زیندانیی ژن بە بڕیاری دەستەی چاودێری و بەڕێوبەری ئاستەنگ دەکرێت، لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە هیچ زیندانییەکی سیاسی ژن ئازاد نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ
لە زیندانی ژنانی سنجان لەبەر هەڵسەنگاندنەکانی 'حاڵی باش'ـی دەستەی چاودێری و بەڕێوبەری، مافی ئازادکردنی مەرجداری زیندانیانی ژن ئاستەنگ دەکرێت.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە لە زیندانی سینجان بە بڕیاری دەستەی چاودێری و بەڕێوبەری هیچکام لەو زیندانییانەی کە کاتی ئازادکردنی مەرجدارییان هاتووە، ئازاد نەکراون. تایبەت بە هیچکام لە زیندانییەکان هەڵسەنگاندنی 'حاڵی باش' ئەنجام نەدراوە و ڕێگە نەدرا کە مافی ئازادکردنی مەرجدار بەکاربهێنن.
لە ئێستادا ئازادکردنی مەرجداری ١٢ زیندانیی ژن ئاستەنگ دەکرێت. پێنج لەو ژنانە ماوەی ٣٠ ساڵە لە زیندانن.
لە زیندانی ژنانی سنجان وردەکارییەکی گرنگی تر ئەوەیە، کە هەڵسەنگاندنی ئاسایی سێ، شەش یاخود نۆ مانگ جارێک ئەنجام دەدرێت، بەڵام بۆ هەندێک لە زیندانییان دوای ساڵێک بڕیاری هەڵسەنگاندنەکە دراوە.
لە کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیپارێز "ئۆهەدە" پارێزەر سیپان جیزەلی ڕووداوەکانی گرتووخانەی ژنانی سینجانی هەڵسەنگاند.
'لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە ئازادکردنی مەرجدار پێکنەهاتووە'
سیپان جیزرەلی ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ـەوە گۆڕانکاری لە یاساکانی سزاداندا ئەنجمادرا، بوونە هۆکار کە لە هەڵسەنگاندنی 'حاڵی باش'ـدا جیاکاری بکرێت و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا لە یاسای سزاداندا گۆڕانکارییەک ئەنجامدرا. ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵسەنگاندنی 'حاڵی باش'ـدا ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ جیاکاری. دوو خاڵی یاسایی گۆڕانکارییان بەسەردا هات، دواتر بڕیارەکانی دەسەتی چاودێری و بەڕێوبەری بوونە بنەما.
لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە بڕیاری دەسەی چاودێری و بەڕێوبەری لە گرتووخانەی سینجان هیچکام لەو زیندانییانەی ئازاد نەکردووە، کە کاتی ئازادکردنی مەرجدارییان هاتووە. سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن دەستەی چاودێر و بەڕێوبەرییەوە 'حاڵی باش' هەڵسەنگاندنیشی بۆ کراوە، پەیوەست بە هیچ یەکێک لە زیندانییانەوە هەڵسەنگاندنێکی بنەڕەتیی 'حاڵی باش' ئەنجامنەدرا و ڕێگە نەدرا کە مافی خۆیان بۆ ئازادکردنی مەرجدار بەکاربهێنن.
لە ئاستی هەنووکەییدا ٢٤ ژنمان تۆمارکردووە، کە سەرەڕای ئەوەی کاتی ئازادکردنیان هاتووە، ئازاد نەکراون. ١٢ـیان سزاکەیان بە شێوەیەک بووە، کە دوای تەواوبوونی، بتوانن زیندان جێبێڵن.
لە ئێستادا ئازادکردنی ١٢ زیندانیی ژن، بە هەڵسەنگاندنە قۆناغییەکانی دەستەی چاودێری و بەڕێوبەری ئاستەنگ دەکرێت. کات دواخستنی دەستەکە بە قورسی بۆ سێ، شەش، یاخود نۆ مانگ درێژدەکرێتەوە، بەڵام لەم دواییانەدا بۆ دوو لە زیندانیان دوای ساڵێک کات دەستنیشان کرا. واتا هەڵسەنگاندنێکی تر دوای ساڵێک دەشێت ئەنجام بدرێت.
ئێستا پێنج لەو ١٢ ژنانە بە سزای زیندانیی هەتاهەتایی، یەکێکیان سەرمین دەمیرداغە کە کەوتووەتە ٣٤ـەمین ساڵی زیندانییەکەی.
سیپان جیزرەلی ڕایگەیاند، کە لە هەندێک گرتووخانەی (وەکو بۆڵو) ئازادکردن ئەنجامیش درابێت، لە زیندانی سنجان لەو بابەتەدا هەنگاو نەنراوە و ئەم پرۆسەیە بە تەواوی میزاجییە. وتیشی، "زانیاریمان لەبەر دەستە، یەک بۆ دوو زیندانی ئازادکراون، لە ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە؛ بەڵام لە زیندانی سینجان لەم بابەتەدا هەنگاو نانرێت. بە تەواوی بەجێهێنانێکی میزاجی هەیە. وەکو وتم بڕیارەکانی دەستەی چاودێری هیچ پێوەرێکیان نییە. ئەم دەستەیە کۆدەبنەوە و هەندێک هەڵسەنگاندنی بابەتی دەکات. بەردەوام قسە دووبارە دەکەنەوە و هەمان بڕیار دەدەن.
ئەو زیندانییە ژنانەی ڕێگری لە ئازادکردنی مەرجدارییان دەکرێت
١.نەدیمە یاکلاڤ "٣٠ ساڵ": ئازادکردنی شەش جار دواخرا. هەڵسەنگاندنەکەی دوای ساڵێکە.
٢. سەرمین دەمیرداغ "٣٠ ساڵ": ئازادکردنی پێنج جار دواخرا. هەڵسەنگاندنەکەی دوای ساڵێکە.
٣. نوریە عادەت "٣٠ ساڵ": ئازادکردنی پێنج جار دواخرا. هەڵسەنگاندنەکەی دوای ساڵێکە.
٤. گوڵشەن عادەت "٣٠ ساڵ": ئازادکردنی پێنج جار دواخرا.
٥. هجران بنجی "٣٠ ساڵ": ئازادکردنی چوار جار دواخرا.
٦.زوڵەیخا ئوستاباشی: ئازادکردنی سێ جار دواخرا.
٧.ئەلیف چەتنباش: ئازادکردنی دوو جار دواخرا.
٨.مەلیکە گۆکسو: ئازادکردنی دوو جار دواخرا.
٩. ئەسرا سۆیاکتاش: ئازادکردنی دوو جار دواخرا.
١٠. فاتمە ئەسڵان: ئازادکردنی جارێک دواخرا.
١١. سوهەیلە تاش: ئازادکردنی جارێک دواخرا.
١٢. ئامینە ئابش: ئازادکردنی جارێک دواخرا.