چارەسەر بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت - شیکاری

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەگەر چارەسەریش بدۆزرێتەوە، ئەوا لە ڕێگەی داننان بە ئیرادە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و قبوڵکردنی ئیرادەی گەلی کورد دەبێت.

بێریڤان زیلان

 

 بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ هاتە ناو کارنامەی کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و ئەجێندای گۆڕی، شەپۆلێکی گەورەی دروست کرد، وەک دەرکەوت نەک تەنها لای ژنانی کوردستان، بەڵکو لە ناو هەموو ژنانی جیهاندا جۆش و خرۆش و چاوەڕوانی دروستکرد، پەیوەندییەکە دەنگی زۆری دایەوە، گەشتی مێژوو لە ڕێگەی پێشهاتە گەورەکانەوە گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەسەر ئاستی جیهانیش کاریگەری لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبووە کە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیان ناسیوە.

 

"هۆشمەندی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەمیشە لە شەڕدایە لەگەڵ کۆمەڵگ"

ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی ڕزگاریخوازی دێموکراتیک-ئیکۆلۆژی-ژن وەک لەدایکبوونی سێیەم پێناسە کرد، بۆ ئەوەی لەدایک بوونی ئازادی ژیانی بێت، گرنگە لە بارودۆخی سیاسی- سەربازی ئێستای جیهان و ناوچەکە و کوردستان تێبگەین. گرنگە بە وردی شیکاری بۆ بیرکردنەوە و پلان و پڕۆژە و هەنگاوەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بکەین. زانراوە کە هۆشیاری مۆدێرنیتە سەرمایەداری هەمیشە لە شەڕدایە لەگەڵ کۆمەڵگادا، دژە کۆمەڵایەتییە. بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەم کە خەریکە هەڵدەئاوسێت، دۆخی زلهێزە هەژموونخوازەکان و زلهێزە ناوچەییەکان، شانبەشانی هێزی چەتە ڕێکخراوەکان، کایەی دەسەڵاتی کردۆتەوە، کە سیاسەتێکی نامرۆڤانەیە، داعش، ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئێستا کە لە ڕێگەی هەتەشە ئەنجام دەدرێن، ئەو دەستدرێژیانەی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، عەقڵیەتی تاڵیبان کە ژن دەکاتە مردووی لەسەرپێ، ئارەزووی ڕزگارکردنی بوونی ژنان لەسەر زەوی، ڕێگەنەدان بە بیستنی دەنگیان، دڕندەیی سیستمی پیاوسالاری نیشان دەدات. لە دۆخی ژناندا کۆمەڵگە بە کەڕ و کوێر دەمێنێتەوە.

 

"سیستم نزیکە ببێتە دڕندەیەک کە خۆی دەخوات"

لە لایەکی دیکەوە لەم پرۆسەیەدا کە قەیرانەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداریی بەسەر قەیرانە ستراکتۆرییەکاندا دەسەپێندرێت، سیستم لە هەموو ئاستێکدا خەبات دەکات بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە، هێزە هەژموونگەرەکانی سەرمایەداری چارەسەرێکیان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە دۆزیوەتەوە؛ فراوانبوونی کایە هەژموونییەکان و پچڕانی کۆمەڵگە لە بەها ڕەوشتی و سیاسییەکان و خێراکردنی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان کە بە مانایەکی جددی هاوسەنگی ئیکۆلۆژییەکانیش دەخاتە مەترسییەوە، ئەم شێوەیە مرۆڤایەتی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ سێ جەنگی جیهانی بەرەوڕوو بووەتەوە و گەورەترین وێرانکاری ماددی و ڕەوشتی ڕوویداوە، لە بارودۆخی ئێستادا، ڕەوتی سەرهەڵداو، چ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و چ لە ڕووی ئیکۆلۆژییەوە، گەیشتووەتە ئاستێک کە سیستمی سەرمایەداری ناتوانێت بەردەوام بێت، لە قۆناغی کۆتایی شارستانیەتدا، سیستمەکە نزیکە ببێتە دڕندەیەک کە خۆی دەخوات، لە لایەنی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ڕەوشتیدا خەریکە چەقبەستوویی بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی هەنگاوە سیاسی و سەربازییەکانی سیستمی سەرمایەداری، تادێت لەگەڵ تووڕەیی و گرژیی ژنان و گەلان کۆدەبنەوە و گەڕان بەدوای بیرۆکە و بزووتنەوەی دیموکراتیک و ڕزگارکەر و چارەسەری پشتبەستن بە هێزی سروشتی، زیاتر دەبێت.

 

"گەلی ناوچەکە بە درێژایی هێڵە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی و کولتووری و جوگرافییەکان دابەشبوون"

دەوڵەتە نەتەوەییەکان کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بناغەکانیان دانرا و دوای جەنگی جیهانی دووەم نەزمێکی جێگیریان بەدەستهێنا، لەسەر ناسیۆنالیزم و سێکسیزم و ئایین بونیاد نران، گەورەترین دوژمنی مۆزایک و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، گەلی ناوچەکە بە درێژایی هێڵە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی و کولتووری و جوگرافییەکان دابەش بوون و هەر بەشێک لە بەرامبەر ئەوی دیکەدا چەقێندراون، هێزەکانی هەژموونی سەرمایەداری لە دژی ئەم دژایەتیانە شەڕ دەکەن، خۆیان ڕۆڵی ناوبژیوان دەگرنە ئەستۆ و سیاسەتی هەژموونی بەسەر هەموواندا پەیڕەو دەکەن. لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا عەرەبەکان بەسەر ٢٢ دەوڵەتی نەتەوەییدا دابەشبوون، هەروەها فارس و تورکیاش بەسەر دەوڵەتی نەتەوەیی جیادا دابەشبوون، ئەمەش بووە هۆی جێبەجێکردنی کردەیی هەژموونی بەریتانیا لە ناوچەکەدا. دوای جەنگی جیهانی دووەم، بە هاوکاری ئەمریکا، دەوڵەتی نەتەوەیی ئیسرائیل لە ناوەندی ئەم سیستمەدا دانرا، بەڵام ئەم سیاسەتە بووەتە هۆی ئەوەی هەرێم ببێتە ناوچەیەکی شەڕی ناوخۆی بێکۆتایی.

 

"ئەوان دەیانەوێت ناوچەکە بەپێی خواستی ئیسرائیل دیزاین بکەن"

 شەڕە درێژخایەنەکانی عەرەب و ئیسرائیل، ململانێی نێوان کورد و فارس، کورد و تورک، کورد و عەرەب، ململانێی سوننە و شیعە و ململانێی کولتووری و نەتەوەیی و تائیفی لە هەموو ناوچەیەکدا لە واقیعی تێڕوانین و پێکهاتەی سیستمەکەوە سەرچاوە دەگرێت، زلهێزە هەژموونگەرەکانی ڕۆژئاوا تەلارسازەکانی ئەم پرۆژەیەن و ئەمڕۆش ئامانجیان ئەوەیە جارێکی تر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بوونی ئیسرائیل ئاشت بکەنەوە و تەنانەت بە پێی هەژموونی ئیسرائیل چاکسازی تێدا بکەن، هەر لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵ دەدەن حکومەتەکانی هاوپەیمانی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە،هەرچەندە دەوڵەتە نەتەوەییە تۆتالیتارەکانی ناوچەکە بە هەمان دیدگا دامەزراون، بەڵام لە دوای شەڕی عەرەبی و ئیسرائیل هاوسەنگی گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و تەنانەت هەندێک دەوڵەت هەڕەشە لە بەرژەوەندیی زلهێزە هەژموونخوازەکانی ڕۆژئاوا دەکەن، ئەمەش ئەوە ڕوون بووەتەوە کە دەوڵەتە نەتەوەییەکانی دیکە توانای تێپەڕاندنی ئەو چەقبەستووییەیان نییە، بەو پێیەی ئەم دۆخە هاوکات بووە لەگەڵ داڕمانی سیستمی سەرمایەداری، دەستێوەردان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە بووەتە ئامانجی سەرەکی زلهێزە هەژموونخوازەکانی ڕۆژئاوا.

 

"ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای هەلومەرجی سەخت داوای ئاگربەستی کرد"

بە پشتبەستن بە پارادایمی مۆدێرنیتە دیموکراتیک، ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە، وایکردووە پێشەنگ بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بە ڕێگەی ئاشتیانە، سەرەڕای بارودۆخی سەختی ڕژێمی ئیمرالی، ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار داوای ئاگربەستی کردووە و بە چارەسەری بونیادنەر پڕۆسەی وەستاوی کردۆتەوە، وەک لە مانیفێستەکەدا لە ئامەد لە نەورۆزی ٢٠١٣دا ڕاگەیەندرا، پرسی کورد بە تایبەتی فۆرمولەی بۆ ڕوانگەیەکی لیبڕاڵ و دیموکراتیک و هەروەها ڕوانگەیەکی ئاشتەوایی و ئاشتیانە بۆ کێشەکانی تەواوی ناوچەکە خستەڕوو، کشانەوەی گەریلا لە ناوچەکانی بەرکەوتن و هەڵسەنگاندنەوەی مۆدێلی ڕێکخراوەکە بەگوێرەی سیستمی دیموکراتیک بە هەموو جیهانی نیشان دا کە ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ چەندە ستراتیژییە بۆ چارەسەر،  بێگومان کاتێک ئەم هەنگاوە نرا ئامانج ئەوە بوو؛ کوردستان ئازاد دەبێت و تورکیا دیموکراتیک دەبێت، هەنگاوەکانی ئەنجام دراو هەروەها دەریانخست کە هێشتا بە لەبەرچاو گرتنی بەها دیموکراسییەکانی گەل بە ئاسانی پرسەکە چارەسەر دەبێت.

 

ئاکەپە دیموکراتیزەکردن بە لەدەستدانی هەژموونی خۆی دەبینێت

بەڵام تەنانەت لەو پرۆسەیەشدا ئاکەپە لە سەرەتادا لە پرۆسەی دیموکراسیکردن نزیک نەبووەوە کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، نابێت وەک پرۆسەیەکی دانوستان سەیر بکرێت، بەڵکو وەک پرۆسەی لەناوبردنی خەباتی تەڤگەرت ئازادی سەیر بکرێت، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕێبازە، بیرکردنەوەی دەسەڵاتدار ئاکەپە بوو کە بەرەنگاری دیموکراتیزەبوون بووەوە، ئێستاش ئەو پڕۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەو بانگەوازە گرنگەی لە ٢٧ی شوباتدا دەستیپێکرد، بە هەمان ڕوانگە و بە ئیرادەیەکی ئایدیۆلۆژی و سیاسییەوە، و هەرچەندە ئەم بانگەوازە لەسەر بنەمای ڕێکەوتنێک لەگەڵ دەوڵەت کرا، بەڵام ئەم داواکارییە لە دەوڵەتەوە ئەمجارەیان بە وتارەکانی باخچەلی زیاتر دەرکەوت کە وتی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بانگەوازی ئەو ڕێکخراوە بکات، بەڵکوو تا ئێستاش ئاکپارتی بە هەمان پرسی کورد نزیک دەبێتەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی دەسەڵاتەکەی، بە واتایەکی تر ئاکەپە دیموکراتیک بوون بە لەدەستدانی هەژموونی خۆی دەبینێت.

 

ئاکەپە بە دڵسۆزیەوە لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردن نزیک نابێتەوە

هۆکاری دووەم کە ئاکەپە بە دڵسۆزیەوە لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردن نزیک نابێتەوە ئەوەیە؛ چونکە بەستراوەتەوە بە هەژموونی ئەمریکاوە. بەم هەڵەیە ئاکەپە پێویستی بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی و پەرەپێدانی تورکیا بە بەهای دیموکراسی نابینێت. بە واتایەکی تر ئەمە لە هەڵوێستی ئاکەپە لە ڕووی سیاسەتەوە تا ئێستا دیارە و لەو کۆبوونەوانەی کە دەم پارتی لەگەڵ هەموو ڕێکخراو و لایەنەکانی تورکیا ئەنجامی داوە، ئەردۆغان بە شێوەیەکی ڕێزدارانە لە کۆبوونەوەکە نزیک دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێستا دیارە هیچ دەوڵەتێک لەڕووی بۆچوون و هەڵوێستەوە یەکگرتوو نییە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر گرنگی خەبات بۆ گەیشتن بە پرۆسەکە بە ئیرادەی زۆرینە، پێویستە بزانین ئێستا کۆمەڵگە گەیشتووەتە ئاستێک کە بەرگەی پرسی کورد ناگرێت و داواکارییەکان بۆ چارەسەرکردن لە ئاستێکی بەردەوامدا بەرز دەبنەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتووە و بەو پێیەش تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد هەنگاوی زۆر گرنگ دەنێت.

 

حکومەت هەنگاوی ئەرێنی نەناوە

تەڤگەری ئازادیی بە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١ی ئادار، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەرکەکانی ئاشتیخوازی و قبوڵکردنی خەباتی دیموکراسی دەربڕی. بەڵام حکومەتی ئاکەپە هیچ هەنگاوێکی بەرەو دیموکراتیزەکردنی نەناوە، زمان و قسەی شەڕی نەگۆڕیوە و جگە لەوەش هێشتا بە ئاشکرا پشتیوانی چەتەکان دەکات لە دژی گەلی کورد لە ڕۆژاڤا، لە لایەکی دیکەشەوە بە هێرشی ئاسمانی خەڵک دەکوژێت و لەو ناوچانەی داگیری کردووە، هێشتا خەریکی ڕفاندن و کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە لایەن باندەکانەوەیە. سەرەڕای درێژەدان بەم کارانە، بەم دواییە بنەماڵەیەکیان لە کۆبانی کۆمەڵکوژ کرد. هەروەها بەردەوامە لە هێرشی بێوچان دژی گەریلا لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا،لە بەرامبەریشدا تەڤگەری ئازادی بەیاننامەی هۆشداری بڵاوکردەوە و بە وردی بارودۆخەکە و ڕێبازەکانی دەسەڵات هەڵسەنگاندووە. بۆیە پڕۆسەی دیموکراسیکردن کە بە جۆش و خرۆشەوە لەلایەن هەموو جیهانەوە پێشوازی لێکرا، بەهۆی ئەم ڕێبازانە و تێنەگەیشتنانەی حکومەت لە تورکیادا، کەوتۆتە ناو نادڵنیاییەوە، پێویستە بوترێتئەگەر چارەسەریش بدۆزرێتەوە، ئەوە لەڕێگەی داننان بە ئیرادە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و قبوڵکردنی ئیرادەی گەلی کورد دەبێت.

 

ئێستا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنیشدا کەوتۆتە ململانێیەکی جددی

لە ئەنجامدا ئاکەپە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شکستی سیاسەتەکانی ئینکاری و بێکردەوە بووەتەوە، ئەو بابەتەی کە ئاکپارتی لەسەری گیر بووە، تەنیا پرسی کورد نییە، هیچ کام لە حیساباتەکانی ئاکەپە جێبەجێ نەکراون، دەکرێ بڵێین ترسی لە لەدەستدانی دەسەڵات لە کوردستاندا لەناو خودی تورکیادا فاشیزمی تەشەنە کردووە و زیادی کردووە، ئێستا، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنیشدا کەوتۆتە ململانێیەکی جددی و لە ڕێگەی شێوازەکانی سەرکوتکردن و گرتنەوە، هەوڵدەدات هەمووان بێدەنگ و بێکاریگەر بکات. ئیرادەی تەڤگەری ئازادی کە فاشیزم لە کوردستان دیموکراسی نییە لە تورکیا، یان دیموکراسی لە کوردستان فاشیزم نییە لە تورکیا، ئەوە دەردەخات کە چەندە ئیرادەیەکی پەیوەندیدار و گرنگە. ئاخر ئەگەر سیاسەتی دیموکراسی لە کوردستان جێبەجێ بکرایە، کێشەی فاشیزم و وەک خۆی دەڵێت تیرۆر لە تورکیادا نەدەبوو.

 

ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە خەباتی ئازادی لە کوردستان

هەڵوێستی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی ژنان لە دژی فاشیزمیش بە ڕوونی دیارە. بەتایبەتی لە کوردستان و تورکیا لە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی ستەم و سیاسەتی جینۆسایددا، ژنان لەوە زیاتر لە ئازارەکانیان فێربوون و تێگەیشتنیان لە بەرخۆدان زۆر زیاتر لە پێشوو پەرەی سەندووە. ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە خەبات بۆ ئازادیی کوردستان، وە بەدیهێنانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا پێشکەوتنێکە کە لە لایەن ژنانەوە پەرەی پێدەدرێت و بەهێزتر دەکرێت. شانبەشانی ئەمەش ژنانی ناوچەکەش چەندین هەوڵی گرنگی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی و سیاسییان داوە. جارێکی تر تێگەیشتووە کە لە خەباتی گشتیدا ژنان پێویستیان بە پێکەوە وەستانەوە هەیە بۆ ئەوەی کاری ژنان بەکارنەهێنرێت و ملکەچی بڕیاری پیاوانی دەسەڵاتدار نەبن. ژنان، بە پلەی یەکەم لە ناوچە ناوخۆییەکان لە سەرانسەری هەرێمدا، بەرەو ڕێکخراوە هاوبەشەکان لەسەر بنەمای چەمکی ئازادی هەنگاو دەنێت و پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەشی کردار و کۆکردنەوە لە ئاستێکی ژیانیدا گرنگە، ژنانی ناوچەکە تادێت زیاتر گوزارشت لەوە دەکەن کە پرسی ئازادی ژنان، ئەوەندەی لایەنی مێژوویی هەیە، کێشەیەکی ڕۆژانەیە و چاوەڕێی چارەسەرە. ئەم پێویستییە ڕۆژانە لە هەموو بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان زیاتر و زیاتر دەردەکەوێ و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگ دەگیرێتەبەر.

 

کاریگەری ٨ی ئادار

 ئەزموونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە خەباتی ئازادی و ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان بە گرنگییەکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت، لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا، جارێکی تر ئەم هاودەنگییەی ژنان و یەکگرتوویی هەست و ئاواتەکان بە شێوەیەکی بەهێزتر نیشاندرا. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئادار، ژنانی زۆرێک لە شارەکانی ئەمریکای لاتین چوونەسەر شەقامەکان و دەنگیان بەرزکردەوە دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان و کوردستان، هەروەها لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و زۆر وڵاتی تریش پەیام و کردەوەکانی ژنان زۆر مانادار بوون، هەموو ژنانی خاوەن خواست لە هەموو وڵاتانەوە چاوەڕوانی و هیوا و باوەڕی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆ و خەباتی ئازادی ژنان دەربڕی. ٨ی ئازاری ئەمساڵ نیشانیدا کە ژنان لە هەموو شوێنێک، یەکگرتوو لە دەوری خواستی ئازادی، سەرکردایەتی یەکە دیموکراتییەکانی گەل دەکەن، ئەو هەنگاوانەی لەو دەرەوەی ئەمە دەگیرێن پێویستیان بە هەوڵدان هەیە کە ئەنجامی پێکهاتەیی و پراکتیکی هەبێت، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی راستی کۆمەڵایەتیکردن لە دەوروبەری ژنان کە جەوهەری دیموکراتیک بوونە سەرهەڵدات. بۆیە ڕۆڵی ڕاگەیاندن ئەوەیە کە ژنانی زیاتر بەرەو ئەو گفتوگۆ و هەوڵانە ڕابکێشن و درێژە بە چالاکییەکانی ژنان بدەن.

 

کۆنفرانسی ژنانی کورد نەورۆزی ٢٠٢٥

 بە دروشمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێبەرێتی ئازاد" بە سەرپەرشتی ژنان و گەنجان لە هەموو بوارەکانی نەورۆز بۆ سڵاوکردن لە بانگەوازی سەردەمی ڕێبەر ئاپۆ. ژنانی باکووری کوردستان و تورکیاش چالاکانە پێشەنگن لە بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسەیەدا کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە. لە هەمان کاتدا کۆنفرانسی مێژوویی ژنانی کورد لە ڕۆژاڤا باس و پەیامی گرنگی لەو پڕۆسەیەدا هەبوو، بەتایبەت لەڕووی پەیامی یەکێتی نیشتمانی ژنانی کوردەوە، ئەم کۆنفرانسە بۆ ژنانی کورد بەگشتی واتایەکی گەورەی هەیە. جگە لەوەش ئەم کۆنفرانسەی ژنان ئەو بڕیارەی دا کە "ئەگەر ژنان نەتوانن ڕۆڵی خۆیان لەم پرۆسەیەدا پێناسە بکەن، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە" لەم پرۆسەیەدا کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، کە پرۆسەیەکی پێکهێنانە و ئەم ئیرادەیە لە شوێنی خۆیدا بووە. ژنانیش بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سووریا، لە دیاریکردنی پێگە و ئایندەی خۆیاندا گرینگ بوون و هەڵوێست و ئیرادەی ژنانیش جارێکی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ڕووی دەربڕینی شۆڕشی ژنانەوە گرنگ بوون، ئەمە پێشهاتێکە لە ناوچەکەدا، تا ئێستا هەنگاوێکی زۆر بەهێز بووە.

 

گرنگی ئازادی و ئاسایش و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ

هەروەها لە پڕۆسەی ئاژاوەگێڕیدا ڕێگای سێیەم کە لەسەر بنەمای پارادایمی مۆدێرنیتە دیموکراتیک دامەزراوە و تاکە ئەڵتەرناتیڤە، بە چاوەڕوانییەکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت، مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک کە لە ڕۆژئاوا بۆتە سیستمێک، بۆ گەلانی ناوچەکەش نموونەیە، ئەگەر پێکهاتە لیبراڵ دیموکراسیەکان بتوانن نەخشەکانی زایەندپەرستی و نەتەوەپەرستی و ئایین و پاوانخوازی بشکێنن، ئەوا هەرێم جارێکی تر دەبێتە کەناڵێک بۆ ڕەوتی مێژوویی گشتگیر و مرۆڤایەتی لەو شوێنەی کە لەدەستی داوە دەستکەوتی بەدەست دەهێنێت. تەنانەت لە هەلومەرجی دیلبوون لەسەر ئیمرالی، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەچارەیەکی بۆ ئاژاوەی پێکهاتەیی سیستماتیکی دابین کردووە و بووەتە ناوەندی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی سەرمایەداری. ئەم ڕاستییەش ئاسۆی ئازادی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ڕەنگ دەداتەوە کە لە خەباتی ئازادیدا ڕەنگ دەداتەوە و لە ژنان و گەلی کوردیشدا بەرەوپێش دەچێت. ئەگەر ئازادی و ئاسایش و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بەدیبێت، زۆر ڕوونە سەردەمێکی ئازادی کۆمەڵایەتی ڕێبەرایەتی دەکات، بەم واتایە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزکردنەوەی خەبات بۆ ئازادیی جەستەیی، لە پێناو ئازادی و یەکگرتوویی دیموکراتیکی گەلان و بۆ ئازادیی ژنان، بە توندی دیارە، ئەو هەڵوێستەی کە بە پشتبەستن بە پارادایمی مۆدێرنیتی دیموکراسی ڕێبەر ئاپۆ و سەرکردایەتی پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داهاتوویەکی ئازاد بەدەست دەهێنن، بە ڕوونی دەرکەوت.

 

دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد"

هەروەها لە هەڵوێستی تەڤگەری ئازادیی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی ژنان و گەلی کوردەوە ڕوون بووەتەوە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەرجی بنەڕەتی ئەم پرۆسەیەیە، دەوڵەتیش ئەمە دەزانێت بەڵام لەگەڵ گەلدا بەشی ناکات، تەڤگەری ئازادی دەریخست کە بە توندی دەستپێشخەریی ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی دواکەوتن. دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد' هاوتەریب لەگەڵ پڕۆسەی کاریگەر جێبەجێ دەکرێت. ئەو دەستپێشخەرییەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، پشتیوانییەکی بەرچاو و هەڵوێستی ئەرێنی بەرامبەر بەم دەستپێشخەرییە لەسەر ئاستی جیهانی دروست دەکات. لەم دواییانەدا  ٢٠٠ کەس لەوان براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ڕاگەیەندراویان بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکردەوە و ناوەڕۆکی ئەم لێدوانەش گرنگ بوو.

 

گرنگی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی

 زۆر ڕوونە کە لە تورکیا پێوەر و پێوەرە سەرەکییەکەی دیموکراسی لەناوبردنی سیستەمی جینۆساید و گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی و داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە.  بارودۆخی ئێستای تورکیا، کێشە و گرژییەکانی ئێستا، تەنیا بە دیموکراسیکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد و دەستەبەرکردنی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت، دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی لە تورکیادا، تەنیا لە بەرامبەر ڕژێم و فاشیزمدا، لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراسی، دەتوانێت سەرکەوتوو بێت. فاشیزم لە کوردستان و لە سەرتاسەری تورکیادا تەشەنە دەکات. ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی لەو کاتەدا توانیبایە خەبات و هەڵوێستی دروست بەرز بکاتەوە، هەروەها هۆشیاریی لە دژی نادادپەروەری و نادادپەروەرییەکانی حکومەت لە دژی گەلی کورد بەرز بکردایەتەوە، فاشیزم نەیدەوێرا ئەمڕۆ ئەوەندە لە تورکیادا بڵاوبێتەوە، تەڤگەری ئازادی ژنان خۆی بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ وەک مانیفێست بۆ کۆمەڵگەیەکی دێموکراتیک پێشوازی کرد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان خۆی بە بەرپرسی سەرەکی و موخاتەبی سەرەکی ئەو پرۆسەیە دەبینێت کە بە بانگەوازەکە دەستی پێکردووە، و بەو شێوەیە قسە دەکات، بەو هێز و مۆڕاڵەی کە ژنان لە ڕێبەر ئاپۆ بە میراسیان گرتووە، جارێکی دیکە ئیرادەی خۆیان نیشان دا کە ئەم سەدەیە بکەنە سەردەم و سەدەی ژن و سەرکەوتن.