چالاکی ژنانی گەنجی کۆبانێ لە ڕۆژی دووەمدایە

ژنانی گەنجی کۆبانێ کە شوێنی خۆیان لە چادری چالاکیدا گرتووە ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.

کۆبانێ

 

یەکێتی ژنانی گەنج لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادیە" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چادریان داناوە و ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان لە ڕۆژی دووەمدا دانیشتوانی ناوچەی قین و سیرین چالاکییان ئەنجام دا.

 

جونەینا محەمەد عەلی،ژنێکی گەنجەو بەشداری چالاکییەکە بوو، وتی: "ئێمە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە توندی شەرمەزار دەکەین، دەوڵەتی تورک ڕێگری لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ خێزان و بەرپرسان کردووە بۆیە ئێمە وەک ژنان بە تایبەتی بەردەوام دەبین لە چالاکی و تێکۆشانمان هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین".

 

وا چاوەڕوان دەکرێت چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت و سبەینێ کۆتا ڕۆژە.