چالاکی ئێشکگری مەخموور بە بڕیاردارییەکی گەورەوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٩٩٠دا بەردەوامە و گروپی ١٩٢ دەستیان بە چالاکییەکە کرد.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٩٩٠دا لەگەڵ دەستپێکردنی گروپی ١٩٢ بەردەوامە.
پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکە بکرێت، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، فادیلە میجژنی بە ناوی گروپی ١٩١ قسەی کرد.
"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەشە"
فادیلە میژینی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە هەموو خەڵکی ئازادیخواز کرد و وتی: وەک چۆن ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ڕۆژی لەدایک بوونی ئێمەیە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆش ئازادیمانە، ئێمە لە هەموو کاتێکدا بۆ ڕێبەرەکەمان لە بەرخۆدان و چالاکییدا دەبین، ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندایە بۆ ئازادی گەلەکەی.
"ئێمە تا کۆتایی بە بەهێزترین شێوە درێژە بە تیکۆشانمان دەدەین"
فادیلە میژینی سەرنجی بۆ پرۆسەی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ ڕاکێشا کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردوەو وتی: ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری پرۆسەیەکی کرد، ئەو کەسەی دادپەروەری و ئاشتی و ئازادی بۆ جیهان دەهێنێت، ڕێبەر ئاپۆیە، هەروەها بە دەوڵەتی تورکیا و ئەو هێزانەی ڕێبەریان بە دیل گرت، دەڵێین هەرگیز بە کردارەکانتان سەرکەوتوو نابن، واتە شکست دەهێنن. بۆ ئەمەش پێویستە دەستبەجێ گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرن و پرەنسیپەکان قبوڵ بکەن، بێگومان بیری ڕێبەر سەردەکەوێت، ئێمە وەک گەلی کورد تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناوەستین و تا کۆتایی بە بەهێزترین شێوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٩٢ کۆتایی هات.