چالاکی مەخموور لە ڕۆژی سێیەمدا بە ئیرادەوە بەردەوامە

ڕۆژی ١٥ی ئایار، دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور بەرەو بازگەی عێراق ڕێپێوانیان کرد و چادرێکی ناڕەزایەتییان لەوێ دانا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستگیرکردنی شاندی ئەنجومەنی گەلی مەخموور لە بەغدا.

مەخموور

 

شاندێکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور کە بەهۆی گەمارۆی عێراق و کێشەکانی کامپی مەخموور گەشتیان کردبوو بۆ بەغدا، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کامپەکە دەستگیرکران، جگە لەوەش لە ١٠ی نیسانەوە حکومەتی عێراق ڕێگری لە چوونی دانیشتووانی کامپەکە دەکات بۆ ناو شارەکانی عێراق و ڕێگری لە تێپەڕبوونی پێداویستییە گرنگەکان دەکات، هەروەها ڕێگری لە چوونی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان دەکات.

 

ڕۆژی ١٥ی ئایار، گەلی مەخموور بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستگیرکردنی شاندی ئەنجومەن و زیادبوونی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق لە دژی گەلی مەخموور، بەرەو بازگەی عێراق ڕێپێوانیان کرد، بۆ دووپاتکردنەوەی ئیرادەی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

 چالاکییەکە بە ئیرادەوە لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامەو چالاکوانانی مەخموور ڕایانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان تا ئەو کاتەی ئەندامانی شاندەکە ئازاد دەکرێن و ڕێگاکانی چوونە ژوورەوە دەکرێنەوە.