چالاکوانی کورد مەهسا زارعی لە زیندان ئازاد کرا

مەهسا زارعی، چالاکوانی کورد و دانیشتووی شاری کرماشان، دوای ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا و دووپاتی کردەوە، "ئەوەی لە ڕۆحماندا ناسڕدرێتەوە ئازادییە".

ناوەندی هەواڵ

 

مەهسا زارعی کەسایەتییەکی دیاری کولتووری کرماشانە کە بە هۆی چالاکی کولتووری و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان چەندین جار دەستبەسەر و بانگهێشت کراوە.

 

مەهسا زارعی، چالاکوانی کولتووری کورد، ٤ی شوبات، دوای مانەوەی ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە ماڵپەڕی ''ئێکس'' ئازادکردنی خۆی ڕاگەیاند.

 

مەهسا زارعی دانیشتووی کرماشان، وتی: ئەوەی لە ڕۆحماندا ناسڕدرێتەوە ئازادییە.

 

مەهسا زارعی، یەکێکە لە کەسایەتییە چالاکەکانی بوارە کولتورییەکانی کرماشان، پێشتر لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەر کرابوو، هەروەها لە بۆنەی پێشوودا بەهۆی چالاکییە کولتوورییەکانی و پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکان بانگهێشت و دەستگیرکرابوو.