چالاکوانی کلتوری ئاراس ئەمیری لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

ئاراس ئەمیری، چالاکوانی کلتوری، لە سەرەتای مانگی تەمموزدا پاش ئەوەی داواکارییەکی بۆ دووبارە دادگاییکردن پەسەند کرا، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ئاراس ئەمیری، چالاکوانی مەدەنی- کلتوری و خوێندکاری ماستەر لە فەلسەفەی هونەری کینگستۆن و فەرمانبەری پێشووی نووسینگەی ئەنجومەنی کلتوری بەریتانیا، لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە شێوەیەکی کاتی و بە کەفالەت لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا، دوای دووبارە دانیشتنەوەی دادگا.

 

ئاراس ئەمیری لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨دا کاتێک بۆ سەردانی بنەماڵەکەی چووبووە ئێران، بە تۆمەتی "نواندن لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" دەستگیرکرا، لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨دا جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.

 

ئاراس لە مانگی ئایاری ٢٠١٩دا سزای ١٠ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لە کاری کۆمەڵایەتی بۆ دەرکرا، ئێستاش دوای دووبارە دادگاییکردنەوەی بە کەفالەت ئازادکرا.

 

ت.پ