چالاکوانانی یەمەن داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووس عەمەتوڵا حەمادی دەکەن

چالاکوانانی مافی مرۆڤی یەمەن داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووس عەمەتوڵا ئەلحەمادی دەکەن، کە نزیکەی مانگێکە بەبێ هیچ هۆکارێک لە زینداندا بە نایاسایی ڕاگیراوە.

 

نور سرب

یەمەن - ژمارەی ژنانی دەستبەسەرکراو لە یەمەن لە زیادبووندایە، بەهۆی تێڕوانینی سیاسیانەوە ژنان دەستگیر دەکرێن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەلایەن حوسیەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافی مرۆڤ عەمەتوڵا ئەلحەممەدی لە شاری مارب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر ڕەوانەی زیندان کرا، هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ناوخۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەفەرمانی پەرلەمان دەستگیرکراوە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ سەلماندنی ئەم بانگەشەیە، دوای دەستگیرکردنی عەمەتوڵا ئەلحەمادی، چەندین چالاکوانی مافی مرۆڤ کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەو هەبوو.

 

"لە خراپترین زیندانی یەمەندا گیراوە"

کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوانی یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە عەمەتوڵا ئەلحەمادی بەبێ هیچ پڕۆسەیەکی یاسایی بەنایاسایی دەستبەسەر کراوە، " پێویستە دەستبەجێ عەمەتوڵا ئەلحەممەدی ئازاد بکرێت".

 

هەروەها لینا ئەلحەسەنی، سەرۆکی عەدالە بۆ ماف و ئازادییەکان، کاردانەوەی لەسەر دەستگیرکردنی عەمەتوڵا ئەلحەمادی هەبوو، لەو بارەیەوە وتی: "هیچ تۆمەتێک لەسەر ئەو نییە بەرپرسانی ئاسایش لە شاری مارب بەرپرسیارن لە سەلامەتی دەروونی و جەستەیی عەمەتوڵا کەلە خراپترین زیندانی یەمەندا گیراوە".

 

"یاسا پێشێل دەکرێت"

نورە جەراوی سەرۆکی هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن ئیدانەی دەستگیرکردنی عەمەتوڵای کرد و وتی: "ئەمە یەکەم حاڵەت نیە کە ڕوویدا لەو ناوچانەی کە لە لایەن حوسیەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێن، عەمەتوڵا چالاکوانێکە کە پێویستی بە چارەسەری تایبەتی هەیە سەرەڕای ئەوە، ئەو لە زینداندا گیراوە هەموو لایەنە یەمەنییەکان مافی ژنان پێشێل دەکەن پێویستە دەستبەجێ عەمتوڵا ئازاد بکرێت".