چالاکوانانی مەخموور: ڕێبەرەکەمان بەهای هەموو مرۆڤایەتییە
هەزارو ٢٠٦ ڕۆژ بەسەر ئێشکگری کامپی پەنابەرانی مەخمووردا تێپەڕیوە کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە. گروپی ٢٣٠ دەستیان بە چالاکییەکە کرد.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە هەزارو ٢٠٦هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. چالاکییەکە کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، لە لایەن گروپی ٢٣٠ ەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.
ڕێوڕەسمی گروپی نوێ بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. دوای بێدەنگییەکە، شانستەر بابات بە ناوی گروپی ٢٢٩ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
ڕێبەرمان بەهای هەموو مرۆڤایەتییە، ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهانەوە دەخوێندرێتەوە و قبوڵ دەکرێت، ڕێبەر ئاپۆ بە بیر و فەلسەفەی خۆی ئایندەی گەل ڕووناک دەکاتەوە و بە پارادایمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ڕزگاریخوازی ژنان، دەبێتە گەورەترین جێگرەوە بۆ سیستمی سەرمایەداری، دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ کە گەیشتووەتە ٢٨ ساڵ، هەرچەندە پێدەچێت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام بدرێت، بەڵام زۆرێک لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەستیان لەم پیلانەدا هەیە. نە مێژوو، نە گەلی کورد، نە ئێمەی گەنجی ئاپۆ، هێرشەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین و لێپرسینەوە دەکەین.
لەگەڵ دەستپێکی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەنگی ڕێبەرمان بیست، بەم جۆش و خرۆشەوە و مۆڕاڵەوە بەردەوامین لە کارەکەمان، بەڵام وا دیارە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پرۆسەکە بوەستێنێت و دەستکەوتەکانمان بۆ نزمترین ئاست کەم بکاتەوە، ئێمە ئەم سیاسەتە قبوڵ ناکەین و ئەم پرۆسەیە ڕزگار دەکەین.
دەزانین ئەم کارەی ئێمە تاجی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆی لەسەر دادەنرێت، بەم بانگەشەو باوەڕە، ئێمە وەک یەکێتی خوێندکارانی ئازاد، بە خەون و ئامانجی پێشوازیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر دیوارەکانی ئامەد، دەڵێین یان سەرکەوتن یان شکست.
مەراسیمەکە بە پێشوازی لە گروپی ٢٣٠ و دروشمەکان کۆتایی هات.