چالاکوانانی مەخموور: ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرە
جالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ٨٨٥هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٨٨٥دا ببەدەستپێکردنی گروپی ١٧٣ بەردەوامە.
پێش ئەوەی گروپی ١٧٣ دەستپێبکەن، بە خولەکێک ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن ئایتن سورە بە ناوی گروپی ١٧٢ ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.
"ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قەیران و ئاژاوەی ئێستا چارەسەر دەبێت تێیدا هاتووە: لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە چالاکی ئێشکگریدا بووین، ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە هەمانکاتدا، گرنگترین ئەکتەریسەدەی بیست و یەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاژاوەگێڕی و ململانێ قووڵەکانی ئێستا، پڕۆسەی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک’ کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، نەک تەنها گەلی کورد دەگرێتەوە بەڵکو هەموو گەلانیش دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت، پێویستە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ باشتر بکرێت، واتە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت.
"دەبێت دەستی ڕێبەر بەهێز بکەین"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ ئەوەی بتوانین خاوەندارێتی بکەین لە پڕۆسەی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک’ بەتایبەتی وەک ژن، پێویستە دەستی ڕێبەر بەهێز بکەین، پێویستە مانیفێستۆی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک’ و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکڕیزی گەلی کوردومرایەتی گەلان بکەینە بنەماو بەو پێیە مامەڵە بکەین، تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەبێت، کارەکانمان بەردەوام دەبێت.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٧٣ کۆتایی هات.