چادری چالاکی بۆ ژنانی شەنگال لە ڕۆژی سێیەمدایە

بە پێشەنگایەتیی TAJÊ ژنانی ئێزدی لە شەنگال چادرێکیان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووەتەوە و لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

بە پێشەنگایەتیی TAJÊ ژنانی ئێزدی لە شەنگال چادرێکیان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووەتەوە و لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

شەنگال

 

چالاکی ژنان لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی TAJÊ و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی لە ڕۆژی سێیەمدا بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆر بەردەوامە، دەیان ژنی ئێزدی و ژنانی گەنج و ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ئێزدی سەردانی چادری کۆمەڵگەی بۆریک و دەهلەیان کرد، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکان بە دروشمی "ئێمە کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین و فاشیزم لەناودەبەین و لەگەڵ ڕێبەری ئاپۆدا بە ئازادی دەژین" چالاکییەکە لەسەر بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەیرکرا و ڕیهام حیجۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی قسەی کرد.

 

ڕیهام لە هەڵسەنگاندنەکانیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد و کۆمەڵگای ئێزدی و هەموو گەلی بەرز و ئازاد و وتی: "ماوەیەکی زۆرە کە چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهاندا دەستیپێکردووە، ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی بەردەوام بووین لە شوێنی خۆمان لەو چالاکییانەدا، ئەو چادرەی کە ئێمە کردومانەتەوە بۆ هەمان مەبەستە بۆ ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە لەبەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ، بە شێوەیەکی سەرەکی ئازادی کۆمەڵگای ئێمە و هەموو ژنانی جیهان و ئازادیی مرۆڤایەتییە".

 

ڕیهام لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر پرۆسەی فەرمان و لەو کاتەدا چوونی پەکەکە لە کۆمەڵگەی ئێزدی هەبوو و وتی: "ئێمە لە دوای فەرمانی ٣ی ئابەوە لێرەین بە سوپاس بۆ فکرەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانن کە ئەگەر شوێنکەوتوانی سەرۆکایەتی نەهاتنایە سەر هاواری ئێمە، لەوانەیە ئێزدیەکانی شەنگال یەک دانەش لە ژیاندا نەمایە".

 

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی گوندی بۆریک، مەیان بۆریک، لەبارەی گرنگیی چالاکیی چادرەکەوە وتی: "بە چالاکی چادرەکەمان دەمانەوێت هەموو جیهان ڕاستییەکان ببینن وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزدی فەرمانمان پێکراوە و نابێت تەنها ڕێبەری ئاپۆ و پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادی گەل و هەموو جیهان بەند بکرێن و هێزێکیش کە بەدەم هاواری خەڵکەوە دەچێت بە تیرۆرست وەسف ناکرێت، ئەوانەی کۆبانێ و کەرکوک و مەخمور و شەنگالیان ئازادکرد، تەنها پەکەکە و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بوون، دەبێت ئەو ڕاستییە ببینرێت".

 

دوای وتارەکان ئاهەنگێک لەبەردەم چادرەکەدا بەڕێوەچوو.