عەبیر قاسمی بەرهەمی جوانکاری لە کەرەستەی سروشتی دروست دەکات
عەبیرقاسمی، ئەندازیاری کشتوکاڵی کە بەرهەمی جوانکاری لە کەرەستەی سروشتی دروست دەکات، باسی لەوەکرد کە بەرهەم لە سروشت دروست دەکات و هیچ زیانێک بە ژینگە و مرۆڤ ناگەیەنێت.

ئیخلاس حەمرونی
تونس- لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری ژینگەیی و تەندروستی، ڕەوتی بەکارهێنانی جوانکاری سروشتی زۆر گرنگ بووە، عەبیر قاسمی، ژنێکی گەنجی تونسییە، بە دروستکردنی کەرەستەی جوانکاری سروشتی، هەوڵ بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو و دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت دەدات.
"من کەرەستەی سروشتی دروست دەکەم کە زیان بە ژینگە ناگەیەنێت"
عەبیر قاسمی، ئەندازیاری کشتوکاڵی بە دەستپێکردنی پڕۆژەکەی بۆ بەکارهێنانی جوانکاری سروشتی هەوڵ دەدات ژینگە و خەڵک لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان بپارێزێت ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەرهەمی جوانکاری لە پێکهاتەی سروشتی وەک زەیتون و گیا کە بۆ جوانکاری باش دروست دەکات و وتی: ئەم ماددەیە نەک تەنها مرۆڤ لە زیانەکان دەپارێزێت، بەڵکو زیان بە ژینگە ناگەیەنێت، ویستم بەرهەمێک دروست بکەم کە پەیوەندی بە سروشتەوە هەبێت و دۆستی ژینگە بێت، من سەرنجم لەسەر زەیتوون و گیایە، چەندین پێکهاتەی زیانبەخش هەیە لەو بەرهەمە جوانکاریانەی کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، هەندێکیان ژەهراویین هەر بۆیەش سەرنجم لەسەر پێکهاتە سروشتییەکانە کە تەندروستی مرۆڤ دەپارێزن و لە هەمان کاتدا ژینگەش دەپارێزن.
"ئێمە بەرهەمەکانمان تاقی دەکەینەوە و دواتر دەیانفرۆشین"
عەبیر قاسمی ڕوونیکردەوە کە لە سەرەتای پڕۆژەکەیدا ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکی زۆر هەبووە و وتی: هەر بەرهەمێک کە کار لەسەری دەکەین، بە تاقیکردنەوە ٨ مانگ تێدەپەڕێت، یەکەم: پێکهاتەکانمان لەسەر هەندێک کەس تاقی دەکەینەوە و ئەگەر هیچ زیانێکیان نەبوو بیکەینە بازاڕەوە، ئامانجمان ئەوەیە بەرهەمە سروشتییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لە کۆمەڵگەدا بڵاوبکەینەوە، هەروەها نامانەوێت هیچ زیانێک بە گەنجان بگات، چونکە بەرهەمە کیمیاییەکان سەرەتا لەسەر گەنجان تاقی دەکرێنەوە، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوومەوە تا ئەو کاتەی پڕۆژەکەم سەرکەوتوو بوو و بەرهەمەکانم ناساند، بەرهەمەکانم و سوودەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی زیاتر لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوببمەوە.